مزگەوتی جەلیل خەیات

مزگەوتی جەلیل خەیات و منداڵەکانی مزگەوتێکە لە شاری ھەولێر. مزگەوتەکە کەوتووەتە سەر شەقامی ٦٠ مەتری، لە بەرامبەری پردی شۆڕش. ماوەی دروستکردنەکەی ١٠ ساڵی خایاندووە، لە ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧. مزگەوتەکە منارە و زەغرەفەی ئیسلامی ھەیە.

مزگەوتی جەلیل خەیات
زانیاری گشتی
شار ھەولێر
وڵات  کوردستان
مێژووی بیناکردن ١٩٩٧
کردنەوە ٢٠٠٧
تایبەتمەندییەکان
مزگەوتی جەلیل خەیات

مزگەوتی جەلیل خەیات لەسەر شێوازی ئەندازیاریی عوسمانیی کۆن بنیات نراوە. لە بنیاتنانیدا نەخش و نیگاری کۆنی ئیسلامییان تێکەڵ کردووە. دیزایینی مزگەوتەکە تێکەڵەیەکە لە شێوازی فاتمی، عەباسی، و ئومەوی. لە چەند وڵاتی جیاوازەوە ئەندازیار و سەرپەرشتیاریان بۆ ھێناوە. خەرجی دروستکردنی مزگەوتەکە لەلایەن حاجی جەلیل خەیات دابین کراوە کە یەکێک بووە لە دەوڵەمەندانی شاری ھەولێر.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای عەرەبی

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری