محەممەد مونتاری (بە عەرەبی: محمد مونتاري‎؛ لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە، ھێرشبەری یانەی دوحەیل و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرە، خاوەنی یەکەم گۆڵی قەتەرە لە مێژووی جامی جیھانیی فیفادا.

کاروانی وەرزشیی یانە دەستکاری

مونتاری لەدایکبووی گانایە و دەرچووی ئەکادیمیای تۆپی پێی گۆڵدن لیۆنزە. لە ساڵی ٢٠١٢ ڕوویکردووەتە یانەی جەیش، لەساڵی ٢٠١٥ بە گرێبەستێکی ٥ ساڵی ڕوویکردە یانەی لیخویا، دواتر ھەردوو یانەکەی یەکیانگرت و بوون بە یانەی دوحەیل.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی دەستکاری

لە سەرەتای کاروانەکەی ڕوویکردە قەتەر و لەمانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بانگھێشتکرا، لە ٢٧ی کانوونی یەکەم و لەبەرامبەر ئیستۆنیا یەکەم گۆڵی تۆمارکرد.

مونتاری بەشداریکردووە لە جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١ و جامی عەرەبی ٢٠٢١ و گۆڵی تێیاندا تۆمارکردووە. لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بەشداری یارییەکانی ھەڵبژاردەکەی کردووە، خاوەنی یەکەم و تاکە گۆڵی ھەڵبژاردەکەیەتی لەمێژووی پاڵەوانیەتیەکەدا.

ئامارەکان دەستکاری

گۆڵە نێونەتەوەییەکان دەستکاری

(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز. ڕێکەوت یاریگا بەرامبەر گۆڵ ئەنجام پاڵەوانیەتی
١ ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر   ئیستۆنیا ١–٠ ٣–٠ دۆستانە
٢ ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   سینگاپوور ٢–٠ ٤–٠
٣ ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥   بووتان ٦–٠ ١٥–٠ پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
٤ ٧–٠
٥ ٩–٠
٦ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بووتان   بووتان ١–٠ ٣–٠
٧ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر   ئایسلەند ١–١ ١–١ دۆستانە
٨ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩   سینگاپوور ١–٠ ٢–٠
٩ ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھەنگاریا   لوکسەمبورگ ١–٠ ١–٠
١٠ ٣١ی ئازاری ٢٠٢١   Republic of Ireland ١–١ ١–١
١١ ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ویلایەتە یەکگرتووەکان   گرینادا ٣–٠ ٤–٠ جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١
١٢ ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ یاریگای سومامە، دەوحە، قەتەر   جەزائیر ١–١ ١–٢ جامی عەرەبی ٢٠٢١
١٣ ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئیسپانیا   نیکاراگوا ١–٠ ٢–١ دۆستانە
١٤ ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ یاریگای سومامە، سومامە، دەوحە، قەتەر   سێنیگال ١–٢ ١–٣ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
١٥ ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ نەمسا   جامایکا ٢–٠ ٢–١ دۆستانە

سەرچاوەکان دەستکاری