محەممەد عومەر عوسمان
محەممەد عومەر عوسمان (لەدایکبووی ١٩٥٧[١] — مردووی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩)[٢] ناسراو بە ژەنەڕاڵی پاییز ھۆنەرێکی کورد بوو. محەممەد لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە، و ھەر لە تەمەنی لاوییەوە دەستی داوەتە پەرتووک خوێندنەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ھۆنراوەکانی.[٤][٥][٦]
محەممەد عومەر عوسمان | |
---|---|
لەدایکبوون | محەممەد عومەر عوسمان ١٩٥٧ سلێمانی، باشووری کوردستان[١] |
مردن | ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سلێمانی، باشووری کوردستان[٢] | (٦١–٦٢ ساڵ ژیاوە)
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆڕستانی سەیوان، سلێمانی، باشووری کوردستان[٣] |
ناوی قەڵەم | ژەنەڕاڵی پاییز |
پیشە | ھۆنەر، نووسەر |
بابەت | ھۆنراوە |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧٥–٢٠١٩ |
مردن دەستکاری
محەممەد لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، خۆی بە پانکەی ماڵی خۆیانەوە ھەڵواسی و کۆتاییی بە ژیانی خۆی ھێنا.[٧] گۆڕەکەی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا و لەسەر وەسیەتی خۆی تابووتەکەی بە گەڵای پاییز داپۆشرا.[٥]
وەسیەتنامە دەستکاری
لە دوای مردنم کەس نان و پیازم پێوە نەخوات، تەعزێم بۆ دانەنێن، وەسیەتی من ئەو شیعرانەیە کە نووسیومن، ھەرچەندە ناشیبینم، حەز دەکەم گۆڕەکەم ڕازاوە و جوان بێت.[٦]
ژەنەڕاڵی پاییز دەستکاری
منم ژەنەڕاڵی پاییز
منی ھەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەڕاڵ... ژنەڕاڵی ھەزارەھا داری ڕووت و
ملیارەھا گەڵای وەریو
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز…
کاسکێتەکەی سەرم ھەورەو
ئەستێرەکانی سەرشانم چەند گەڵایەک بەڕەنگی زیو
پاڵتۆی بەرم کزەبایەو
شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز
خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و
چاوم ھەر وەک ھەور نمناک
تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا
چەندین گەڵام سپارد بە خاک
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز
من بووم لەگەڵ زریانی بیرچوونەوەدا… کەوتمە جەنگ و
زۆر گەڵام دەرھێنا لە چنگ
من بووم شەوی گەڵاکانم…
خستە ژێر باڵی تریفە و، ورشەی گزنگ
***
منم ژەنەڕاڵی پاییز
پاییز بەبێ من ھەتیوە و
من بووم وتم بەڵێ تەرمی نسێی سەوزە…
گەڵای وەریوی کۆچ کردوو
تەنیا منم کە لە میحرابی پاییزا…
بۆ گیانی زیندووی گەڵاکان…
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا "ژەنەراڵی پاییز لە وەرزی پاییزدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا". کوردستان میدیا. 22 September 2019. Retrieved 12 January 2021.[بەستەری مردوو]
- ^ ئ ا "پۆلیسی سلێمانی لەبارەی گیان لە دەستدانی جەنەڕاڵی پایز روونکردنەوە دەدات". کورستان تیڤی. 22 October 2019. Retrieved 12 December 2019. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "مەراسیمێکی مۆم داگیرساندن و شیعر خوێندنەوە بۆ ژەنەراڵی پایز بەڕێوەدەچێت". ئێن ئاڕ تی. ژ.ن. 22 October 2019. Retrieved 12 January 2021.
- ^ ""ژەنەڕاڵی پایز" گیانی لەدەستدا". سبەی میدیا. 22 October 2019. Retrieved 25 September 2021.
- ^ ئ ا "ژەنەڕاڵی پاییز، تابوتەکەی بە گەڵای پاییز داپۆشراو لە سەیوان، بە خاکسپێردرا". شەن پرێس. 23 October 2019. Retrieved 25 September 2021. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا "(باس) وەسیەتنامەی محەمەد عومەر عوسمان بڵاو دەکاتەوە". باس نیوز. بەرزان عەلی. 29 October 2019. Retrieved 25 September 2021.
- ^ "ژەنەڕاڵی پاییز "محەمەد عومەر عوسمان" کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا". تۆڕی میدیاییی خەڵک. 22 October 2019. Retrieved 25 September 2021. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- بەرنامەی شاعیرێک لە غوربەتا لە کەناڵی KNN
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |