مایا میشێل
مایا میشیل (بە ئینگلیزی: Maia Mitchell)[١]؛ لەدایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٩٣)[٢] ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئوسترالییە. ئەو بە ڕۆڵی کالی ئادەمز فۆستەر ناسراوە لە درامای فۆستور (٢٠١٣–١٨) و زنجیرەی کێشەی باش (٢٠١٩-٢٣).[٣] ھەروەھا لەگەڵ ڕۆس لینچ لە کەناڵی دیزنی لە فیلمە ڕەسەنەکانی فیلمی کەناری گەنجان (٢٠١٣) و کەناری گەنجانی ٢ (٢٠١٥) کە ڕۆڵی ماکی بینیوە.[٤] بۆ بینەرانی ئوسترالی، ڕۆڵی بریتانی فلۆنی لە زنجیرە تەلەفزیۆنیی منداڵاندا بینی[٥] لە کەناڵی تۆڕئ نۆ، و وەکو ڕۆڵی ناتاشا ھام لە درامای ھەرزەکارانی گیری خواردبوو.[٦]
مایا میشێل | |
---|---|
لەدایکبوون | مایا میکاڵ میشێل ١٨ی ئابی ١٩٩٣ ئوسترالیا |
پیشە |
|
چالاکبوون | چالاکە لە ساڵی ٢٠٠٦ |
سەرەتای ژیانی دەستکاری
میشێل لە شاری لیسمۆر لە ویلایەتی نیو ساوس وێڵز لەدایکبووە. باوکی بە ناوی ئەلێکس شۆفێری تەکسییە لە کاتێکدا دایکی بەناوی جیل لە سیستەمی پەروەردەدا کاردەکات.[٧] میچڵ یەک برا بچووکی ھەیە بە ناوی چارلی.[٨] ئەو گیتار دەژەنێت، کە لە کارە فیلم و تەلەفزیۆنییەکانیدا نمایشکراوە. لە تەمەنێکی گەنجیدا فێری یاریکردن بوو.[٩] لە کۆلێژی ترینیتی کاسۆلیکی لە شاری لیسمۆر خوێندوویەتی.[١٠]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Maia McCall Mitchell on ASO - Australia's audio and visual heritage online". aso.gov.au. Retrieved 2023-02-26.
- ^ "Maia Mitchell Portrait Session". AP Images. 11 July 2013. Retrieved 12 August 2013.
- ^ "From Lismore To LA: How Maia Mitchell Became One Of..." Urban List. 11 June 2020. Retrieved 6 August 2021.
- ^ "Need-to-Know Actress Maia Mitchell on 'Teen Beach Movie' and 'The Fosters'". Teen Vogue (بە ئینگلیزی). 2013-07-19. Retrieved 2023-08-09.
- ^ "Mortified – Taylor's DNA". Australian Screen. 2006. Retrieved 12 August 2013.
- ^ "Trapped". Australian Television. Retrieved 12 August 2013.
- ^ Herndon, Jessica. "Fostering Change". Aritzia Magazine. Retrieved 27 July 2013.
- ^ "Maia Mitchell Biography". TVGuide. Retrieved 7 July 2015.
- ^ "Maia Mitchell". RadioDisney Medianet. Archived from the original on 6 October 2014. Retrieved 12 August 2013.
- ^ Johnston, Marnie. "Lismore lass hits bigtime". Northern Star. Retrieved 18 May 2014.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایا میشێل تێدایە. |