وێبگە

(لە ماڵپەڕەوە ڕەوانە کراوە)

وێبگە، وێبسایت یان ماڵپەڕ (بە ئینگلیزی: Website) بەرھەڤۆکێکە لە وێبپەڕگەلی پێوەندیدار کە تێکست، وێنە، ڤیدیۆ، یان شتانی تری دیجیتاڵیان لەخۆگرتووە.[١] ھەر وێبگەیەک لانی کەم لەلایەن یەک ڕاژەکاری وێبەوە خانەخوێیی دەکرێ و بەھۆی تۆڕێک (وەکوو ئینتەرنێت یان تۆڕێکی خۆماڵیی تایبەتی) و ناونیشانێکی ئینتەرنێتییەوە (پێی دەوترێ URL) لەبەردەستە.[٢]

وێبپەڕ (یان پەڕەی وێب) بەڵگەنامەیەکە، زۆرتر تێکستی سادەیە کە لەگەڵ فەرمانەکانی ئێچ تی ئێم ئێڵ تێکەڵ کراوە. کاری فەرمانەکانی HTML دانی شێوازە بە پەڕەکە. لەوانەیە وێبپەڕێک بەھۆی بەستەرەکانەوە گرێ درابێتە وێبپەڕەکانی وێبگەیەکی دیکەوە.

وێبپەڕەکان بە پرۆتۆکۆلی گواستنەوەی ھایپێرتێکست دەکەونە بەردەست. ئەو بەرنامەیەی وێبپەڕەکان لە وێبگە دەگرێ و دەیاننوێنێ ناوی وێبگەڕە.[٢]

وێب پێکھاتووە لە ھەموو وێبگە گشتییەکان پێکەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ thefreedictionary.com ، website ٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا computerhope.com ، website