مازەداران یەکێک لە دوو لقی سەرەکی گیانەوەرانە. تایبەتمەندی مازەداران، هەبوونی پەتێکی دەماری هڵۆڵ لە پشتدا بە ناوی پشتە مازەیە (notochord). ئەم پەتە بە مێشک کۆتایی دێ. گەورەترین ژێرلقی مازەداران بڕبڕەدارەکانن ، کە ئەم گیانەوەرانە لەگەڵ ئەوانەی بەر لە خۆیان کە کۆئەندامی پەیکەریان لە دەرەوەی لەشیاندا ھەبوو جیاوازن، بە پێچەوانە ئەم کۆئەندامە لەماندا ھاتووەتە ناو لەشی گیانەوەرەکەوە.

ماسی تێترا لە جۆری X-RAY، پەتی دەماری ئەم گیانەورە دیارە

لقی مازەداران، سێ ژێرلقی لێ دەبێتەوە:

  • کلک مازەداران(Urochordata)
  • سەرمازەداران (Cephalochordata)
  • کاپۆڵداران (Craniata) کە مۆرەدارانیش دەگرێتەوە.


سەرچاوە دەستکاری

[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردوو]