ماری گرەییەس (لەدایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠ – مردووی ٣١ی ئازاری ٢٠١١)، یەکێک بوو لەسەربازانی کەنەدا کەبەشداری جەنگی جیھانی دووەمی کردوە، یەکێک بوو لە کچانی ھیندیەسورەکان کە لە ساسکاچوان لەدایک بوو وە بوو بەیەکەم ئافرەتی ھیندیەسورەکان لەجیھاندا کە پەیوەندی بەڕێزەکانی سووپاوە کرد، دواتر لە ١٩٤٢چووە ڕێز لەشکری ژنانی کەنەدی (CWAC)، لەوێ بووە سەر لۆتکەی ڕۆژنامە جیھانیەکان و وێنەکەی وەک بانگەشەی سەربازی دەنگی دایەوە، دواتر نێردرایە دەرەوەی وڵات بۆ کارکردن لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا، لەوێ چاوی بەچەندین کەسایەتی مەزن کەوت و پێیان ئاشنا بوو وەک جۆرجی شەشەم و کچەکەی ئەلیزابێس، لە لەندەن مایەوە تاوەکو ١٩٤٦دواتر گەراوە کەنەدا.

ماری گرەییەس
Mary Greyeyes (left) appeared in a famous army publicity photograph, taken in 1942.
لەدایکبوون (١٩٢٠-١١-١٤) ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠
Muskeg Lake Cree Nation Reserve, Marcelin, ساسکاچوان
مردن٣١ی ئازاری ٢٠١١(٢٠١١-٠٣-٣١) (٩٠ ساڵ ژیاوە)
ڤانکۆڤەر، بریتش کۆلۆمبیا
دڵسۆزیCanada
خزمەت/لقلەشکری ژنانی کەندی
ساڵانی خزمەت١٩٤٢–١٩٤٦
پلەPrivate
ژمارەی خزمەت٦٥٦١
پێکدادانەکان/جەنگەکانجەنگی جیھانیی دووەم
ھاوسەر(ەکان)ئەلیکساندەر رەید
مناڵەکاندووان
پەیوەندییەکاندەیڤدگرەییەس (برا)

ژیانی پێشینەی دەستکاری

ماری لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠ لە کوێستانەکانی مەسکێگ لەیک لەھەرێمی ساسکاچوان لەدایک بوو. لە خێزانێک دە کەسی گەورە بوو: شەش خوشک و چوار برا. لەلایەن داپیریەوە فێری ژیانی کۆساری و دەشت و دەربوو.

کاتێک تەمەنی دەگاتە پانزەساڵان دەنێردرێتە قوتابخانەی سانت مایکل لە نزیک دەریاچەی داک لە ساسکاچوان. قوتابخانەکە تەنھا تا پۆلی ھەشت قوتابی ھەبوو، بەڵام ماری خوێندنی زیاتر وەردەگرێت لەلایەن بەشی کلێسای قوتابخانەکەی، وە لە پۆلەکانی خوێندنی ئێواران ئامادەدەبێت جگە لەھەولەکانی بۆ فێربوون خۆ پڕکردنی بە زانیاری.

ھێزەکانی کەنەدا دەستکاری

بوون بەسەرباز دەستکاری

ئەو ژینگەیەی کە ماری تێیدا گەورە ببو لە کوێستان و دەشت و دەرەکان گڕ و تینێکی زۆری پێ بەخشیبوو کاتێک لە ساڵانی چلەکان بێ کاری و قات و قوری ڕوو لە وڵات دەکات گەنجان بە ئاسانی کاریان دەست ناکەوێت، خۆشەویسترین برای (دەیڤد گرەییەس) بۆ بژێوی خێزانەکە پەیوەندی بە سووپاوە دەکات. دوتر ماریش ھەمان ڕێچکەی ئەو دەگرێتەبەر و دەچێتە ڕیز سەربازانی سووپاوە.

لە یۆنیۆی ١٩٤٢ ماری سەردانی ریجینا دەکات بەمەبەستی پشکنین و تاقیکاری سەربازی. ئەوکات ھەریەک لەھێزەکانی دەریایی شاھانەی کەنەدا داوای دامەزراندنی ئافرەتان دەکات لەگەل ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی شاھانەی کەنەدا بۆ یارمەتی دانی ئینگلتەرا، ئەوکات تەنھا سپی پێستەکان دەیانتوانی بچنە ڕێز سووپای شاھانەوە بەڵام بەشێک لە لەشکری ژنان (CWAC) پشکی ھاووڵاتیانی فرە ڕەگەزی تێدابوو کە دەیتوانی لەوێ خزمەت بکات، بەڵام ھەمدیسان کێشەی بڕوانامەی بۆ دروست بوو چونکە بڕوانامەی ھەشت بەس نەبوو بۆیە ناچاربوو بچێتە بەر تاقیکاری CWAC لەزانکۆی سەربازی پاشایی و توانی بەسەرکەوتوویی ئەنجامەکان وەربگرێتەوە.

دوای دەرچوونی لە تاقیکردنەوەکان بوو بەیەکەم ئافرەتی ھیندیەسورەکان کە بچێتە ڕێز سووپاوە.

سەرچاوەکان دەستکاری