مارگرێت گرەیس بۆندفیڵد (بە ئینگلیزی: Margaret Bondfield، لە دایکبووی ١٧ی ئازاری ١٨٧٣، مردن ١٦ی حوزەیرانی ١٩٥٣) سیاسەتمەدارێکی بەریتانی بوو لە پارتی کریکارانی بەریتانیا، و چالاکوانی مافەکانی ژنان بوو. مارگرێت بوو بە یەکەم ژن کە ببێت بە وەزیر لە کابینەی دەولەت و ھەروەھا یەکەم ژن بوو بۆ پۆستی ڕاوێژکاری «تایبەت» لە بەریتانیا، کاتێک لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ١٩٣١ لە حکوومەتی کرێکاری بوو بە وەزیری کار. ئەو بوو بە یەکەم ژن کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی گشتی کۆنگرەی یەکێتی بازرگانی (TUC) بکات.[١]

لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا مارگرێت وەک ڕاھێنەری ئاڵاسازی لە ھەلومەرجێکی زۆر سەختدا کاری دەکرد؛ و لە ساڵی ١٩٠٤ بەشداری لە دامەزراندنی نەتەوەیی ژنانی کرێکار کرد. پشتگیری دەردەبڕی بۆ مافی دەنگدانی ژنان، کە دواجار لە ساڵی ١٩١٨دا دەنگدان وەک مافێک بۆ ژنان ناسیندرا.

مارگرێت بۆندفیڵد دژی جەنگ بوو و لایەنگری ئاشتی بوو لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Great Women's Lives: A Celebration in Obituaries. The Times (unpaginated ebook). 16 September 2014. ISBN 978-0-7509-6234-6. Retrieved 19 March 2015.
  2. ^ Hamilton, p. 29
  3. ^ Hamilton, pp. 30–31

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری