کۆلۆنێل سێر مارک سایکس، بارۆنی شەشەمی سێلدێمێر (١٦ی ئازاری ١٨٧٩ – ١٦ی شوباتی ١٩١٩)،[١] ڕاوێژکاری سیاسیی و دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری سەربازی و گەشتیارێکی بەریتانی بووە. لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەمدا پسپۆڕی کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوین و ناوچە سروشتییەکانی سووریا بوو. لە ساڵی ١٩١٦ بە ناوی بەریتانیا ڕێکەوتننامەی سایکس پیکۆی لەگەڵ پیکۆ بەناوی فەڕەنسا، بۆ دابەشکردنی ناوچەکانی دەسەڵات لە خاکەکانی کەوانەی بەپیتدا واژوو کرد کە زۆربەیان لەو سەردەمەدا سەر بە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. ڕووسیای قەیسەری لەو کاتەدا بەشداری لە پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەدا کردووە، دەیویست پێش ئەوەی بکەوێتە دەستی شۆڕشی بەلشەفیکەوە، ناوچەکانی دەسەڵات جیابکاتەوە.

مارک سایکس
بە ئینگلیزی: Mark Sykes
لەدایکبوون١٦ی ئازاری ١٨٧٩
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٦ی شوباتی ١٩١٩(١٩١٩-٠٢-١٦) (٣٩ ساڵ ژیاوە)
1st arrondissement of Paris، فەڕەنسا
نازناوbaronet
ھۆی مەرگئەنفلۆنزا، شینبوون، ئەنفلۆنزای ئیسپانی
شوێنی ناشتنکڵێسای سانت مریەم، سلێدمیر
باوکTatton Sykes
دایکChristina Anne Jessica Cavendish-Bentinck
ھاوسەرئیدیت ڤایۆلێت گۆرست
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
بواری کاردیپلۆماسی، سیاسەت
پۆستەکانmember of the 31st Parliament of the United Kingdom، member of the 30th Parliament of the United Kingdom
پەروەردەSt John's College، Jesus College
شوێنی کارلەندەن
ئەندامی حیزبیپارتی پارێزگاران
کاندید لە ھەڵبژاردنیھەڵبژاردنی گشتی شانشینی یەکگرتوو ١٩١٨، 1911 Kingston upon Hull Central by-election
ئایینکاسۆلیکی
باری تەندرووستیئەنفلۆنزای ئیسپانی، ئەنفلۆنزا
ناکۆکیجەنگی جیھانیی یەکەم، جەنگی دووەمی بوور
لقی سەربازیسوپای بەریتانیا
شاکارەکانڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ
ئەندامییانەی ڕۆکسبۆرگ
ڕووداوە بەرچاوەکانئەنفلۆنزای ئیسپانی

ژیان دەستکاری

مارک تاکە کوڕی سێر تاتۆن سایکس بوو، بارۆنی پێنجەمی سێلدێمێر، لە ھاوسەرگیرییەکی ناخۆشحاڵانە لەگەڵ کریستینا کاڤێندیش-بێنتینک کە کۆتایی ھات بە وازھێنانی تاتۆن لە ھاوسەرەکەی بەھۆی دۆخی دارایییەوە. مارک لە نێوان دایکی کە دواتر لە لەندەن نیشتەجێ بوو لە کێڵگەی باوکی لە ڕۆژھەڵاتی یۆرکشایەر و لە کۆشکی سێلدێمێر دەژیا. دواتر دایکی بوو بە کاسۆلیک و ئەویش بە ھەمان شێوە. لە تەمەنی گەنجیدا لەگەڵ باوکیدا گەشتێکی زۆری کردووە بۆ ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین لەناو ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی، جگە لە ھیندستان، میسر، کاریبی، مەکسیک، کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ساڵی ١٨٩٧دا لە پەلی سێیەمی فەوجی پیادەی یۆرکشایەر وەرگیرا. لە زانکۆی کامبریج خوێندوویەتی و لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ٤ کتێبی دەربارەی سەربازی و گەشتەکانی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین بڵاوکردووەتەوە.[٢]

کاریگەری دەستکاری

نوێنەرایەتی بەریتانیای کرد لە دانوستانەکانی دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ فەڕەنسا و ڕووسیا لە ناوچەکانی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی لە شام و ئەنادۆڵ و ڕێککەوتنی سایکس پیکۆی واژوو کرد. ھەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بە ڕۆڵی ئەو لە دەرکردنی جاڕنامەی بلفۆر کردووە. دوای مردنی، بزووتنەوەی زایۆنیستی، بە وتەی ناحوم سۆکۆلۆڤ، ھاوڕێی حاییم وایزمان «وەک پاڵەوانێک لەلای ئێمە کەوت»یان زانی.

مردن دەستکاری

سایکس لە ساڵی ١٩١٩ لە پاریس بوو و لەوێ دانوستانەکانی بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی دەکرد پاش جەنگی جیھانیی یەکەم، و لەوێ لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا لە ژووری ھۆتێلەکەیدا کۆچی دوایی کرد، بەھۆی پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانییەوە کە ئەوکات بڵاوبووەوە. پاشماوەکانی گواسترایەوە بۆ ماڵی خێزانەکەی لە سێلدێمێر لە ڕۆژھەڵاتی یۆرکشایەر و لەوێ بە خاک سپێردرا. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧، دوای ٩٠ ساڵ لە مردنی، نەوەکانی ڕێگەیان بە پزیشکان دا تەرمەکەی دەربھێنن و تابووتەکەی بکەنەوە بۆ ئەوەی نموونەی پاشماوەکانی وەربگرن، بەو پێیەی بە خاک سپێردرابوو لە تابوتێکدا کە لە قوڕقوشم دروستکرابوو وەک ئەوەی باوەڕ وابوو کە ئەمە ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی دەپارێزێت ھاوشێوەی ئەنفلۆنزای باڵندە- گونجاوە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sir Mark Sykes, 6th Baronet | Middle East, Ottoman Empire, WWI | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  2. ^ "Balfour to Blair - General - Al Jazeera English". web.archive.org. 2011-06-05. Retrieved 2023-12-05.
  3. ^ articles/news/news.html?in_article_id=447838&in_page_id=1770 ھەڵدانەوەی لاشەی سایکس بۆ توێژینەوەی زانستیلە گۆڤاری دەیلی مەیڵ ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ /hi/arabic/sci_tech/newsid_7618000/7618216.stm ھەڵدانەوەی لاشەکە لە بی بی سی |date=09 ئازاری 2016}}