مارکۆ پۆلۆ جیھانگەڕ و شوێندۆزەرەیەکی جیھانییە لە ساڵی ١٢٥٤ ز. لە ئیتالیا، شاری ڤینیسیا لەدایک بووە، کتێبێکی بەناوبانگی ھەیە بەنێوی «گەشتەکانی مارکۆ پۆلۆ» کە باس لە گەشتەکانی ناوبراو دەکات بۆ ناو کیشوەری ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست. مارکۆ پۆلۆ لە باوکی و مامییەوە فێری بازرگانی بوو، نیککۆلۆ و مافیۆ کە بە ئاسیادا گەشتیان کردبوو، کوبڵای خانیان دیتبوو. لە ١٢٦٩ دا گەڕابوونەوە ڤێنیز و بۆ یەکەم جار بە دیتنی مارکۆ پۆلۆ شاد بووبوون. پاشان ھەرسێکیان دەستیان بە گەشتە گەورەکەیان بەرەو ئاسیا کرد و پاش ٢٤ ساڵ. لە گەڕانەوەدا دیتیان کە ڤێنیز لەگەڵ جینوادا لە جەنگدایە. مارکۆ خرایە زیندانەوە و لەوێ چیرۆکەکانی بۆ زیندانییەک گێڕابووەوە. لە ساڵی ١٢٩٩ دا ئازاد کرا، و بوو بە تاجیرێکی دەوڵەمەند، ھاوسەرگیری کرد، و سێ منداڵی بوو. لە ساڵی ١٣٢٤دا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە کڵێسای سان لۆرێنزۆ لە ڤێنیز نێژرا.

مارکۆ پۆلۆ بەجلی تەتەری
مارکۆ پۆلۆ

مارکۆ پۆلۆ یەکەم ئەوروپی نەبوو کە گەیشتۆتە چین بەڵام ئەو یەکەم کەس بووە کە بە شێوەیەکی لێزانانە ڕووداوەکانی تۆمار کردووە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Robin Brown (2008). Marco Polo: Journey to the End of the Earth. Sutton.