لەیلا فورووھەر

گۆرانیبێژێکی ئێرانی

لەیلا فورووھەر (لەدایکبووی ٢٣ی شووباتی ١٩٥٩) گۆرانیبێژێکی ئێرانییە. سەرەتا وەک ڕۆڵگێڕێک کاری کردووە و دوای حەوت ساڵ لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٦ لە تورکیاوە کۆچی کردووە بۆ پاریس، و لە ساڵی ١٩٨٨ەوە تا ئێستا لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا دەژی.[١]

لەیلا فورووھەر
لیلا فروھر
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٥٩-٠٢-٠٤) ٤ی شوباتی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
ئەسفەھان، ئێران
چەشنەکانسەما، پۆپ، کلاسیک
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ڕۆڵگێڕ
ساڵانی چالاکبوون١٩٦١–ئێستا

لەیلا فورووھەر کچی دوو ڕۆڵگێڕی ئێرانییە بە ناوەکانی جەھانگیر فورووھەر و فەرەنگیس فەرەحزادی. لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە دەستی بە نواندن کردووە لە سینەمادا و دواتر لە تەمەنی چواردە ساڵیدا چووەتە بواری مۆسیقا. پێش شۆڕش لە زیاتر لە ٤٥ فیلمی ئێرانی ڕۆڵی بینیوە و دوای کۆچکردنی بۆ ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە.[١] ھەروەھا لە وڵاتانی دەوروبەری ئێران وەک تاجیکستان[٢] و ئەفغانستان بەناوبانگە. لە ساڵی ٢٠١٠ لەیلا لە بەرنامەیەکی لە ئاھەنگی نەورۆز لە پەرتووکخانەی تۆماس جێفرسۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..