لیۆنێل سکالۆنی (لەدایکبووی ١٦ی ئایاری ١٩٧٨)یاریزانی پێشوو و ڕاھێنەری ئێستای ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین. لە شاری پوجاتۆی ویلایەتی سانتافی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەمجار وەک یاریزانێک بۆ یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز یاری کردووە. زۆربەی ژیانی پیشەگەری خۆی لە ئیسپانیا بەسەر بردووە، لە پێکھاتەی سەرەکی دیپۆرتیڤۆ دی لاکۆرۆنا بوو، کە لەگەڵیدا نازناوی خولی ئیسپانیای وەرزی ١٩٩٩–٢٠٠٠ و جامی شای ٢٠٠١–٢٠٠٢ بەدەستھێنا؛ بە گشتی ٢٥٨ یاری و ١٥ گۆڵی لە ماوەی ١٢ وەرزدا لە لالیگا لەگەڵ سێ یانەی جیاوازدا تۆمارکردووە. ھەروەھا چەند ساڵێک لە ئیتاڵیا یاری کردووە، لەگەڵ لازیۆ و ئەتالانتا، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ واز لە یاریکردن بھێنێت.

لیۆنێل سکالۆنی
بە ئیسپانی: Lionel Scaloni
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٥-١٦) ١٦ی ئایاری ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
Pujato، ئەرژەنتین
وڵاتی وەرزشئەرژەنتین
ناوی کاتی لەدایکبوونLionel Sebastián Scaloni
زمانی زگماکیئیسپانی
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپبەرگریکار (تۆپی پێ)
دانیشتوویCalvià
دەستپێکی چالاکی١٩٩٤
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
Coach of sports teamھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین، یانەی سێڤیلیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین، Argentina national under-20 football team
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
خولپرێمیەرلیگ

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، سکالۆنی لە ئاستی خوار ٢٠ ساڵان یاری بۆ ئەرژەنتین کردووە، ویەکەم یاری خۆی لە ھەڵبژاردەی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەنجامدا؛ لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٦ سکالۆنی ٧ یاری بۆھەڵبژاردەکە کردووە، بەشێک بووە لە پێکھاتەی مۆندیالی ٢٠٠٦. لە ساڵی ٢٠١٦ بوو بە ڕاھێنەر، وەک یاریدەدەری ڕاھێنەر لە سیڤیلیا و ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی ئەرژەنتین کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ وەک ڕاھێنەری تیپی خوار ٢٠ ساڵان دەستنیشانکرا، و لە کۆتایی ئەو ساڵەدا ھەڵبژێردرا بۆ سەرکردایەتیکردنی ھەڵبژاردەی سەرەکی ئەرژەنتین. لەیەکەم ئەزموونی خۆی لە ئەرکی ڕاھێنەریدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین پلەی سێیەمی، جامی ئەمریکای ٢٠١٩, لە بەرازیل بەدەستھێنا. سکالۆنی بە بردنەوەی جامی ئەمریکای ٢٠٢١، بووە یەکەم ڕاھێنەری ئەرژەنتین لە ماوەی ٢٨ ساڵدا کە لەگەڵ تیپەکەدا پاڵەوانێتییەکە بباتەوە؛ پاشان سەرکەوتنەکانی بەردەوام بوو دوای ئەوەی توانی سەرکەوتن بەسەر پاڵەوانی ئێستای ئەورووپا، ئیتاڵیا، لە ساڵی ٢٠٢٢ فینالیسیما بەدەستبھێنێت. لە دواتردا ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئەرژەنتین بە سەرۆکایەتی سکالۆنی سێیەم نازناوی جامی جیھانیی فیفای خۆی بەدەستھێنا، کە یەکەم نازناوی جامی جیھانیی فیفای بوو لە ساڵی ١٩٨٦ەوە.

نازناوەکان دەستکاری

یاریزان دەستکاری

دیپۆرتیڤۆ

وێست ھام

  • پلەی دووەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا: ٢٠٠٥–٢٠٠٦[٢]

ئەرژەنتین

  • پاڵەوانێتی جیھانی لاوانی فیفا: ١٩٩٧[١]

ڕاھێنەر دەستکاری

ئەرژەنتین

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Levinsky, Sergio (8 August 2018). "La historia de Lionel Scaloni: el hombre que le teme a los aviones pero derribaba "gigantes" y llevó al título al Sub 20" [The story of Lionel Scaloni: the man who fears airplanes but brought down "giants" and took Under 20s to title] (بە ئیسپانی). Infobae. Retrieved 26 September 2019. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «INFO» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ "Liverpool 3–3 West Ham (aet)". BBC Sport. 13 May 2006. Retrieved 25 September 2019.
  3. ^ Murray, Scott (18 December 2022). "Argentina beat France on penalties after thrilling World Cup final – live reaction". The Guardian. Retrieved 18 December 2022.
  4. ^ Osborne, Chris (11 July 2021). "Lionel Messi wins first Copa America as Argentina beat Brazil in final". BBC Sport. Retrieved 11 July 2021.
  5. ^ "Argentina 2–1 Chile". BBC Sport. 6 July 2019. Retrieved 25 September 2019.
  6. ^ Dawkes, Phil (1 June 2022). "Italy 0–3 Argentina: Messi and Di Maria shine in impressive Finalissima win". BBC Sport. Retrieved 2 June 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری