لیز مایتنەر

فیزیکزانێکی نەمسایی-سوێدی

لیز مایتنەر (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٧٨ – ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨) فیزیازانێکی نەمسایی-سویدی بووە کە یەکێک بووە لەوانەی کە ڕۆڵی هەبووە لە دۆزینەوەی توخمە پرۆتەکتینیۆم و کەرتبوونی ناوکی. لەکاتی کارکردن لەسەر تیشکەچالاکی (ڕادیۆئەکتیڤیکتی) لە پەیمانگای کیمیا کایزەر ویلهێلم لە بەرلین، لە ساڵی ١٩١٧ ئایزۆتۆپی تیشکدەر پرۆتاکتینیۆم-٢٣١ی دۆزیەوە. لە ١٩٣٨، مایتنەر و برازانپغ، فیزیکزان ئۆتۆ ڕۆبەرت فریش، دابەشبوونی ئەتۆمییان دۆزیەوە. کارەکانی لیز لەلایەن ئەلبێرت ئەنیشتاینەوە ستایش کراوە. [١]

لیز مایتنەر
Meitner in 1946
لەدایکبوونئەلیز مایتنەر
(١٨٧٨-١١-0٧) ٧ی تشرینی دووەمی ١٨٧٨
ڤیەننا، نەمسا-هەنگاریا
مردن٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨(١٩٦٨-١٠-٢٧) (٨٩ ساڵ ژیاوە)
کامبریدج، ئینگلتەرا
شوێنی حەسانەوەSt James' Church, Bramley, هامپشایر
ڕەگەزنامە
  • نەمسا (پێش-١٩٤٩)
  • سوید (دواتر-١٩٤٩)
بوارەکان
دامەزراوەکان
خوێندی باڵازانکۆی ڤیەننا (دکتۆرا، ١٩٠٥)
تێزەکانPrüfung einer Formel Maxwells (١٩٠٥)
ڕاوێژکاری دکتۆرا
Other academic advisors
قوتابییەکانی دکتۆرا
ناسراوە بەھۆی
گاریگەرییەکانماکس پلانک
گاریگەربوونئۆتۆ هان
خەڵاتە دیارەکان
واژوو

مایتنەر بە تەواوکردنی توێژینەوەی دکتۆرا لە ساڵی ١٩٠٥، بووە دووەم ژن لە زانکۆی ڤیەننا کە بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیا بەدەستبهێنێت. زۆربەی ژیانی زانستی لە بەرلین، ئەڵمانیا بەسەر بردووە، لەوێ مامۆستای فیزیا و بەرپرسی بەشی پەیمانگای کایزەر ویلهێلم بووە؛ یەکەم ژن بوو لە ئەڵمانیا کە ببێتە پرۆفیسۆری فیزیا. ئەو لە ساڵانی ١٩٣٠ ئەم پۆستانەی لەدەستدا بەهۆی یاساکانی نورنبێرگی دژە جوولەکە لە ئەڵمانیای نازی، دواتر لە ساڵی ١٩٣٨ بۆ سوید هەڵهات، لەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر ژیا، لە کۆتاییدا بوو بە هاووڵاتییەکی سویدی.

لە ناوەڕاستی ١٩٣٨دا، مایتنەر لەگەڵ کیمیاکاران ئۆتۆ هان و فریتز ستراسمان لە پەیمانگای کایزەر ویلهێلم بۆیان دەرکەوت کە بۆردومانکردنی تۆریۆم بە نیوتڕۆن ئایزۆتۆپی جیاواز بەرهەم دەهێنێت. هان و ستراسمان لە کۆتایی ساڵدا نیشانیان دا کە دەتوانرێت ئایزۆتۆپی باریۆم بە بۆردومانی یۆرانیۆم دروست بکرێت. لە کۆتایی کانوونی دووەمدا، مایتنەر و فریش دیاردەی پرۆسەی دابەشبوونی لەو شێوەیەیان کاری لەسەر کرد. لە ڕاپۆرتەکەیاندا لە ژمارەی شوباتی گۆڤاری نەیچەر لە ساڵی ١٩٣٩دا ناوی "دابەشبوون"یان ناوە. ئەم بنەمایە بووە هۆی پەرەپێدانی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم و دواتر چەکی ئەتۆمی و کارتیاکەری ناوکیی دیکە.

مایتنەر هاوبەشی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا ساڵی ١٩٤٤ی بۆ دابەشبوونی ئەتۆمی نەبوو، کە تایبەت بوو بە هاوکارە ماوە درێژەکەی ئۆتۆ هان. چەندین زانا و ڕۆژنامەنووس دەرکردنی ئەویان بە "ناڕەوا" ناوبردووە. بەپێی ئەرشیفی خەڵاتی نۆبڵ، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٤ بۆ ١٩٤٨ ١٩ جار پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، هەروەها ٣٠ جار بۆ خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا لە نێوان ساڵانی ١٩٣٧ بۆ ١٩٦٧ پاڵێوراو بووە. سەرەڕای ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی پێنەبەخشرا، بەڵام مایتنەر بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی براوەی خەڵاتی نۆبڵی لینداو لە ساڵی ١٩٦٢.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bartusiak, Marcia (17 March 1996). "The Woman Behind the Bomb". The Washington Post.