لۆگۆس زاراوەیەکی گرنگە لە فەلسەفە، دەروونناسی، ڕەوانبێژی، و لە ئاییندا. ھیراکلیتوس (٥٣٥ ھەتا ٤٧٥ی پێش زایین) ئەم زاراوەیەی ھێنایە ناو فەلسەفەی ڕۆژئاوایییەوە بە واتای سەرچاوە و تەکووزیی بنەڕەتیی گەردوون.

لۆگۆس لە فەلسەفەی یۆنانیدا بنەمایەکی ئەقلانییە کە گرێدراوی ھێزە فۆرم خولقێنەرەکانە. لەلای ھیراکلیتس، لۆگۆس یاسای گەردوونییە. لەلای ئەرەستوو، لۆگۆس شتێکە کە پەیوەندیی بە ناواخنی پێناسە ئەقڵانییەکانەوە ھەیە. لەکاتێکدا ستۆیکەکان لۆگۆسیان کردۆتە مرۆڤ و بە ھاوتای ڕۆحی خوایانەی جیھان دایدەنێن. دواتریش ئایینی مەسیحی لۆگۆس دەکاتە وشەی خوا، کە دواتر دەبێتە ھۆی دروستبوونی جەستەی مرۆڤ و جەستەی کوڕی خوا (مەسیح).[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فەرهەنگی سۆفیا، لاپەرەی ٧٢.