لویس ئارمسترۆنگ (٤ ی ئابی ١٩٠١، نیو ئۆرلێنز، لویزیانا - ٦ ی حوزەیرانی ١٩٧١، نیویۆرک) سترابێژ و ژەنیاری جاز ی ئەمەریکیی بوو.

لویس ئارمسترۆنگ

ژیانی دەستکاری

ئارمسترۆنگ لە خێزانێکی هەژار لە نیو ئۆرلێنز لەدایک بووە، دواتر لەلای دایکی ژیاوە، فێری ژەنین بووە لەسەر ئامێری کۆرنێت کاتێ کە لە ماڵی منداڵان ژیاوە، لەو کاتەدا لەگەڵ تیپی مۆزیکی جازدا ژەنیوییەتی لە شەقامەکانی شاردا. لەساڵی ١٩٢٢، لویس شوێنی گوازییەوە بۆ شیکاگۆ بۆ کارکردن لەوێ وەک ژەنیار لە نیپیجۆ کینگ ئۆلیڤەر. ساڵی ١٩٢٤ چووە ژیانی هاوسەرگیرییەوە لەگەڵ لیلییان هاردن. ئارمسترۆنگ ژمارەیەکی زۆری لە رەقەپەپکەی تۆمارکراوی تۆمارکرد، لەگەڵ دەستەگەلێک بەناوی "پێنج گەرمەکە" و "حەوت گەرمەکە" و "ساڤۆی بۆل روم فایڤ". هەروەها ئارمسترۆنگ پێشڕەویی گرووپێکی گەورەی دەکرد لە ساڵی سییەکان و چلەکانی سەدەی پێشوو. لەنێو ئەو کارانەیدا کە زۆرترین سەرکەوتنی بەدی هێنا؛ هالۆ دۆلڵی، مایک دە نایف، هەروەها ئارمسترۆنگ وەکوو ئەکتەریش لەنێو فیلمەکاندا ناسراوە، وەکوو لە فیلمەکانی: نیو ئۆرلێنز (١٩٤٧)، هالۆ دۆلڵی (١٩٦٩).