قەیس خەزعەلی

سەرکردەی عەسائیبی ئەھلی حەق و کەسایەتی دیاری عێراق

قەیس ھادی سەید حەسەن خەزعەلی (بە عەرەبی: قيس ھادي سيد حسن الخزعلي‎؛ لەدایکبووی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٧٤) زیاتر بە دامەزرێنەر و سەرۆکی گرووپە تایبەتەکانی عێراق ناسراوە، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. لە حوزەیرانی ٢٠٠٦ تا دەست بەسەرکردنی لەلایەن ھێزەکانی بەریتانیا لە ئازاری ٢٠٠٧ خەزعەلی وەک سەرۆکی گرووپە تایبەتەکان، فەرمانی ناردنی چەک و دروستکردنی گرووپێکی پێکرا بۆ بەشداریکردن لە شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکان دژی نەیاران و یاخیبووان[ئ]، دیارترینیان ھێرشی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ بوو بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە کەربەلا.[١][٢]

قەیس خەزعەلی
لەدایکبوون (١٩٧٤-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
Sadr City، عێراق
پیشەسیاسەتوان، cleric، فەرماندەیەکی سەربازی
پەروەردەزانکۆی بەغدا، Hawza of Najaf
ئەندامی حیزبیAl-Sadiqoun Bloc
ئایینشیعە
ڕەنگی چاوقاوەیی
ڕەنگی قژقژی ڕەش
ئەندامیعەسائیبی ئەھلی حەق

وەک شوێنکەوتوویەکی موقتەدا سەدر، لە ساڵی ٢٠٠٤ بەھۆی پێدانی "فەرمانی بێ مۆڵەت" لە سوپای مەھدی دەرکرا و گرووپێکی تایبەتی خۆی دامەزراند، بە ناوی عەسائیبی ئەھلی حەق (AAH) ناسراو بە "تۆڕی خەزعەلی" کە دواتر وەک گرووپێکی تیرۆریستی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کرا، لە ماوەی زیندانیکردنیدا، ئەکرەم ئەلکەعبی بووە فەرماندەی گرووپەکە تا ئازادکردنی.[٣]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "WebCite query result" (PDF). webcitation.org. Retrieved 2024-01-23. {{cite web}}: Cite uses generic title (help)
  2. ^ "Qais Al-Khazali". Arab News (بە ئینگلیزی). 2019-07-06. Retrieved 2024-01-23.
  3. ^ "US sanctions Iran-linked Iraqis over protest deaths – DW – 12/06/2019". dw.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-23.