قزل قەور
قزل قەور گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ھولەسو، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]
قزل قەور
Qızılqəbr - قزلقبر | |
---|---|
Qezel Qabr | |
وڵات | کوردستان[١] ئێران |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | ساینقەڵا |
ناوچە | ناوەندی شارستانی ساینقەڵا |
گوندەوار | ھولەسو |
بەرزایی | ١٬٦٦٥ مەتر (٥٬٤٦٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ١٤٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (موکریانی) |
• ئایین | سوننە (شافعی) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ناو دەستکاری
ناوی ئەم گوندە لە دوو وشە پێکھاتووە (قزل) بە زمانی تورکی واتای (زێڕ - ئاڵتوون) و وشەی (قەور یان قەبر) بە واتای (گۆڕ) بەسەریەکەوە واتای گۆڕی ئاڵتوون، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەوارانەی کە لەم گوندەدا ھەیە.
جوگرافیا دەستکاری
قزل قەور لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی تورک وێران و لە باشوور لەگەڵ گوندی حەسەنلو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گەیزەولە لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاغاجاری.[٤][٥][٦]
مێژوو دەستکاری
شوێنەوار دەستکاری
بەپێی وتەی خەڵکی گوندەکە شوێنەوارێکی زۆر لە گوندەکەدا ھەیەو تەنانەت بووەت ھۆی سەر لێتێکدان لە زانایانی شوێنەوار ناس.
- پیرمەحمود شوێنەوارێکە دەکەوێتە باکووری گوندەکەوە و چەند شوێنەوارناسێکی نەناسراو کاری پشکنینیان تیاکرد و چاڵیان ھەڵکەند کە بەشێوەیەکی سەر سوڕھێنەرانە بووە ھۆی ھاتنی ئاوێکی زۆر کە لە ئێستادا سەرچاوەی ئاوی گوندەکەیە.
- کونە ھەنگ یان قەڵای ھەنگ قەڵایەکە کەوتوەتە ئەم گوندەوە و زۆرێک ھەنگی تیایە بەڵام بەھۆی سەختی شوێنەکەی تا ئێستا کەمێک ھەنگوینی لێدەرھاتووە.
دانیشتوان دەستکاری
- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (١٤٦) کەس و (٢٦) خێزان بووە.[٧]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردن و لە کوردە موکریەکانن.
- بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
پەراوێزەکان دەستکاری
- ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ https://books.google.iq/books?