فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە


میر ئەحمەد کوری کاکەشێخی کوری میر ئەبداڵی یەکەم کوری میر شەمسەدین ی میری جزیرا بۆتان ناسراو بە فەقئ ئەحمەدی دارەشمانە، باپیرە گەورەی بابانەکان و میراودەلی یەکانی پشدەری و فەیزوللەبەگی یەکانی بۆکان.

فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە

لەدایکبوون١٦١٠-١٦٥٠
مەرگ١٦٥٠، لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا
شوێنی گۆڕگۆڕستانی دارەشمانە
نەتەوەکورد
چالاکبوون١٦٣٠-١٦٥٠
پێشکاکەشێخ
پاشسلێمان بەبە
خان بوداخ
تەیموورخان بەگ
ئایینئیسلامی سوننە
باوان

باوکی ئەم میرە قارەمان و میژوییەی کورد، میرئەبدالی یەکەم لە سەدەکانی ناوەراست بەھوی ململانیی دەسلات و کیشەی ناو خۆی بنەمالەکەیان لەتەمەنی جوانی دا لە میرشەمسەدینی باوکی کە میری بۆتان دەبیت، یاخی دەبیت و پەنا دەباتە بەر شآێ سەفەوییەکانی ئەوکاتی ئیران. لەو سەردەمەدا میر نشینی بۆتان کە گەورەترین میر نشینی کورد بوو سەر بە خەلافەتی ءوسمانییەکان بوو. ئەو رۆژگارەش دوژمنایەتی قول لە نیوان ئیران و ءوسمانییەکان داھەبوو، شای ئیران پیشوازییەکی گەرم لە میر ئەبدال دەکات، بەمەبەستی ئاژاوە نانەوەوەو بەتفاق و کۆمەگی زۆرەوە دەینیریتە سنوری قەلەم رەوی میر نشینی بۆتان و ناوچەی موکریان ی پیشکەش دەکات.. میرئەبدال جاری یەکەم بنکەی دەسەلاتی خۆی لە ورمئ دادەمەزرینئ پاش چەند سالیک کە دەسلاتی فراوان دەبیت بنکەی دەسەلاتی دەگوازیتەوە گوندی مەرگە * پاش چەند سالیک لە دسەلات داریەتی میر ئەبدال لە موکریان ھەولی کۆجی دوایی باوکی پی دەگات. بی پرسی شای ئیران دەگەریتەوە بۆتان و خۆی دەکاتە جینشینی باوکی و دەبیتە میری بۆتان، دەسەلاتی مو کریانیش بە ھەردو کورەکەی کاکەمیر و بابەشێخ دەسپیریت. کاکەمیر براگەورە وبابە شیخ برا بجوک، بۆ ماوەی جەند سالیک بە دسەلات داری دەمینەوە لە ناوجەکەدا بلام سەرئەنجام شای ئیران پیلانیان لە دژ دەگیریو بە دەستی جەند کەس لەدەست و پیوەندەکانی خۆیان زۆر نامردانە جوتە برا دەکوژن و سەروەت وسامانیان بە تالان دەبەن. ئیستا گۆری ھەردو برای جوانەمەرگ لەگندی مەرگەی نزیک بەنداوی دوکان شوینەواریان ماوە، وە بەیت و مەقامیکی کۆنی کوردی بۆ ئەم روداوە دانراوەو دەستاو دەست تا ئیستاش لە لایەن مەقام بیژانی ناوجەکەوە دەگوتریتەوە. ژنی کاکە میر لە کاتی کارەساتەکەدا مندالی لە سک دا دەبیت بۆ خۆ ساردنەوە دەجیتە گوندی خدران لە مالی کویخا خدر خۆی دەشاریتەوە، پاش ماوەیەک کوریکی دەبیت ناوی دەنیت ئەحمەد پاشجەند سالیک کە کەمیک گەورە دەبیت دایکی دەینیریتە لای مەلای گوند بۆ خویندن، ئیتر دەبیت. بەفەقئ ئەحمەد.

فەقی ئەحمەد لە تەمەنی جواردە سالی دا دە بیت نازانیت کوری کییە، تارۆژیک لەگەل فەقییەک شەری دەبیتو فەقیکە پیی دەلیت بیژوو کەس نازانی کوری کییت. فەقی ئەحمەد بە نیگەرانییەوە دەگەریتەوە لای دایکی و دوای لی دەکات بۆی رون بکاتەوە کە ئەو کی یەو کوری کی یە. دایکیشی بۆ جاری یەکەم روداوەکەی بۆ دەگیریتەوەو پیی دەلی کە تۆ لە نەوەی میری بۆتانی..

          بەشی دوھەم،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پاش ئەوەی فەقی ئەحمەد ئەو زانیارییە لە دایکی وەردەگری بە تەنیا سوارە ریگای بۆتان دەگریتە بەرو پاش چەند مەنزل دەگاتە لای میر زیندین ی میری بۆتان کەپاش مردنی میر ئەبدال بووەتە جینشینی براکەی، فەقی ئەحمەد لای میر زیندین کە دەکاتە مامی باوکی نیستە جی دەی و دەست بە مەشقی سەرباز دەکات. دوای جەند سلی لە مەشق کردن وەک پالەوانی جزیرا بۆتان دەناسریت و میر دەیکاتە سەر لشکر. لەوسەر دەمەدا شەر لەنیوان خەلافەتی ءوسمانییەکان و روسیای قەیسەری دا رودەدات و روسەکان بەشێک ڵە ناوجەی قەفقاسیا داگیر دەکەن و سوپای ءوسمانی تیک دەشکینن، خەللیفە دوا لە میری بۆتان دەکات دکات کە قەفقاسیا لەدەست روسەکان ئازاد بکات. میر لەشکریکی ھەزار کەسی بە سەرکردەیی فەقئ ئەحمەد دەنریتە مەیدانی جەنگ و لاموەی جەند رۆژدا تەواوی قەفقاسیا ئازاد دەکەنەوەو لەشکری روسەکان بەسەرکردەیی >> کەیخان>> کە کیژێکی مسوڵمانی تەتاری بووە تەک دەشکینن و، وە کەیخان بە دیلی دەکەویتە دەستی فەقئ ئەحمەد. ھەردوو سەر لەشکر بە یەکتری سەر سام دەبن و سار ئەنجام فەقئ ئەحمەد کەیخان ازاد دەکات و دەیکات بە ھاوسەری خۆی. ھە والی ئەو سەرکەوتنە بە خەلیفە دەگات و لە دوای فەقی ئەحمەد دەنیری بۆ ئەستەمبول و خەلاتی.

دیدارەکەدا فەقی ئەحمەد داوا لە سولتان دەکات مۆلەتی پیبدات بۆ ئەوەی تۆلەی باوک و مامی لە سەفەویەکان بکاتەوە بە شوینی لەدایک بونی شاد ببیتەوە. خەلیفە داواکەی قبول دەکات و بە خەلات و بەراتەوە بەریی دەکاتەوە. فەقی ئەحمەد کاتی گەیشتەوە بۆتان لەشکریکی پۆشتەو پر چەکی ئامادە کردو بەرەو شوینی لە دایک بونی بەری کەوت. لەو سەردەمەدا شای سەفەویەکان سەرۆک ھۆیزیکی سەکری بەجەند ھەزار سواریکەوە لە ھەریمەکە جیگیر کردبوو کاتی لەشکری بۆتان بەسەرکردەیی فەقی ئەحمەدو کەیخان ی ھاوسەری گەیشتن شەر دەستی پیکردو لە ماوەی جەند رۆژدا لەشکری سەکرانیان تیکشکاندو ھەموو ھەریمکەیان لی پاک کردنەوە لەم شەرەدا بە سەدان لە شەرکەرانی سەکر کوژران فەقی ئەحمەد لە تۆلەی باوک و مامی قلاتیکی لە کەلە سەری سەکران دروست کرد، ئیستاش ئاسەواری ئەو قەلایە لە ناوجەی پشدەر ماوەو کەوتۆتە سەر زیی بجوک وە بە قلای سەرە سەکران ناسراوە. پاش ئەم سەرکەوتنە فەقی ئەحمەد بنکەی دەسەلاتی خۆی لە گوندی دارەشمانە دامەزراندو سنوری دەسەلاتی بەشیکی زۆری رۆژھەلات و باشوری کوردستانی دەگرتەوە. سالانیکی زۆر ھەردو و پالەوان کەیخان و فەقی ئەحمەد بەرگری ھیرشی سەفەویەکانیان کردو بەسەر برزی و خۆشەویستی ژیان پاش مردنیان دوو کوریان لە دوا بەجیمان بە ناوی میر سولیمان و میر بوداخ پاش مردنی باوکیان دەسەلاتیان لە نیوان خۆیان دابەش کرد میر بوداخ ھەر لەدارەشمانە مایەوە و میر سولیمان بنکەی دەسەلاتی بردە قلاچۆلان. وە ئیستاش گۆری فەقی ئەحمەدو کەیخان لە گوندی دارەشمانەی رۆژ ھەلاتی قەلادزی ماون و لەلایەن دانشتوانی ناوجەکەوە شانازیان پیوە دەکریت. میژووی دروست بوو نی میر نشینی بابان دەگەریتەوە بۆ سەردەمی دەسەلاتی ئەو دوو برایە میر سولیمان و میر بوداخ.. بابان زۆریک لە میژوو نوسان لەسەر ئەو بۆجونەن کە ناوی بابان یاخود بەبە بۆ ئەوە دەگەریتەوە کە لەبەر ئەوەی کەیخان کوردی باش نەزانیوە کاتی بانگی کورەکانی کردوە گوتویەتی.. بەبەم سولەیمان بەبەم بوداخ. دوای نەمانی فەقی ئەحمەد بە میرنشینەکەیان گوتوە، میر نشینی بەبان. پاشان بەبەردەوامی رۆژگار بوەتە بابان. ھەردو برا سالانیکی زۆر بە تەبایی میر نشینەکەیان بەریوە دەبەن، پاش نەمانی ئەوان میر برایم ی کوری میر سولیمان کە بە برایم پاشاش ناودەبریت و میر ئاودەل ی کوری میر بوداخ، جیگەیان دەگرنەوە. برایم پاشا شاری سلەیمانی بەناوی باوکیەوە دروست دەکات و ناوەندی دەسەلاتی دەگوازیتەوە بۆ ئەوی. میر ئاودەلیش ناوندی دەسەلاتی لە دارشـمانەوە دەگوازیتوە بۆ گرد بوداخ و قەلاتە دروست کراوەکەی باوکی دەکاتە ناوەندی دەسەلات، ئیستا گردبداخ بوەتە گرەکیکی شاروجکەی قەلادزی. میرنشینی بابان و بۆتان لە باشور و باکوری کوردوستان کە لەلایەن یەک بنەمالەوە بەریوە براون بەدریژایی دەسەلاتیان پاریزگاریان لەیەکتری کردوەو لەھمان کاتیشذآ بونەتە سەرجاوی پیشکەوتن و شآڕستانی ناوجەکە دەسلاتی ھەردو میر نشین تا ناوەراستی سەدەی ھەشتەم قۆناخ قۆناخ بەردەوام بوە..