فەریبۆرز کامکاری ساڵی ١٩٧١ له سنە له کوردستانی ڕۆژهەڵات له دایک بووه.

فەریبۆرز کامکاری

لەدایکبوون١٩٧١
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر و دەرهێنەر
وێبگەhttp://www.fariborzkamkari.com

له ئێران دەرسی سینەما و شانۆی خوێندووه. فیلم نامه گەلێکی زۆری بۆ دەرهێنەره ئێرانییەکان نووسیوه و چەند فیلمێکی کورتی ساز داوه و دەرهێناوه. هەوەڵین فیلمی درێژی خۆی به ناوی "شریتی ڕەش" له ساڵی ٢٠٠٢ نووسیوه و هەر خۆشی دەرهێنەریی ئەم فیلمەی وه ئەستۆ گرتووه. ئەم فیلمه خەڵاتی تایبەتی "لێژنەی بەڕێوەبەران"ی له فستیڤاڵی فیلمی "سینێ کویست" وەرگرتووه. کامکاری ساڵی ٢٠٠٦ فیلم نامەیەکی به ناوی "forbidden chapter" نووسیوه که دەرهێنەری ئەم فیلمه هەر بۆخۆیەتی. ئەم فیلمه بەرهەمی هاوبەشی ئێران، فەڕانسه و ئیتالیایه. ساڵی ٢٠١٠ فیلمێکی دروست کرد به ناوی "گوڵەکانی کەرکووک" که توانی سرنجی زۆر کەس بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.

سەرچاوە دەستکاری

  • گۆڤاری مەهاباد - ژمارەی ١٤٨ ساڵی ١٣٩٢ - لاپەڕەی ٤٠، سالار ئەمین زاده
  • فەریبۆرز کامکاری