فەرھەنگی زارەکیی موکریان

(لە فەرھەنگی زارەکی موکریانەوە ڕەوانە کراوە)


فەرھەنگی زارەکیی موکریان زنجیرەفەرھەنگێکی زمانی کوردییە کە فەرھەنگنووسی کورد سەلاح پایانیانی نووسیونی و دوابەدوای یەک بڵاو دەکرێنەوە.

داڕشتە دەستکاری

داڕشتەی ئەم فەرھەنگە وەک لە نێوەکەیەوە دەردەکەوێت جیاوازترە لەو کۆمەڵە فەرھەنگەی تا وێستا وەک وشەدان نووسراون و کارێکی دەگمەنە لەسەر زمانی کوردی لە موکریانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا. ئەم فەرھەنگە بەشی منداڵان و ژنان و کشت و کاڵ و خورد و خۆراکی لێ دەبێتەوە و ھەر کام بۆ خۆیان لکێکی سەربەخۆن.

چاپ کراوەکان دەستکاری

تا ئێستا ئەم بەرگانەی بڵاو بوونەتەوە:

  1. کانی مرادان' (کۆمەڵێک بەند و باوی فۆلکلۆری کوردەواریی)، ٢٠٠٢.
  2. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی یەکەم (پیتی ئـ)، ٢٠٠٧.
  3. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دووھەم (پیتی ب)، ٢٠١٠.
  4. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی سێھەم (پیتی پ)، ٢٠١١.
  5. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی چوارەم (پیتی ت)، ٢٠١٢.
  6. ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی منداڵان - بەرگی یەکەم، ٢٠١٣.
  7. ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی منداڵان - بەرگی دووھەم، ٢٠١٣.
  8. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی پێنجەم (پیتی ج - چ)، ٢٠١٤.
  9. ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی ژنان، ٢٠١٤.
  10. فەرھەنگی جلوبەرگ و خشڵی ژنانی موکریان (بە ھاوکاریی لەیلا نوورانی)، ٢٠١٤.
  11. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی شەشەم (پیتی ح - خ)، ٢٠١٦.
  12. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەشی خورد و خۆراک، ٢٠١٨.
  13. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی حەوتەم (پیتی د)- ٩٦٦ لاپەڕە، ٢٠١٩.
  14. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی ھەشتەم (پیتی ڕ-ز-ژ)- ٨٦١ لاپەڕە، ٢٠١٩.
  15. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی نۆھەم (پیتی س)- ٧٩٥ لاپەڕە، ٢٠٢٠.
  16. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دەیەم (پیتی ش-ع-غ-ف)- ٩٥٦ لاپەڕە، ٢٠٢٠.
  17. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی یازدەهەم (پیتی ق)، ٨٨٢ لاپەڕە، ٢٠٢١
  18. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دوازدەهەم (پیتی ک)، ١٣٣٤ لاپەڕە، ٢٠٢١
  19. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی سێزدەهەم (پیتی گ، ل)، ١٠٣٩ لاپەڕە، ٢٠٢٣
  20. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی چواردەهەم (پیتی م)، ٦٥٢ لاپەڕە، ٢٠٢٣
  21. فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی پازدەهەم (پیتی ن، و، هـ، ی)، ؟ لاپەڕە، 2024

دەزگای چاپ و پەخشی موکریانی ساڵی ٢٠١٩ سەرجەم ئەو بەرگانەی پێشتر بڵاو کرابوونەوە، وەک پڕۆژەیەک، لە دیزایینێکی یەکدەست‌دا سەرلەنوێ چاپی کردنەوە.

پێشەکییەکان دەستکاری

"فەرهەنگی زارەکیی موکریان" سەرجەم پازدە بەرگە و بەپێی ئەلف‌وبێی زمانی کوردیی، هەموو پیتەکانی لەخۆ گرتووە. دەستەیەک مامۆستای خاوەن هزر و ڕا پێشەکییان بۆ نووسیوە و قۆڵیان بۆ کێشاوە، کە بریتین لە:

ئەحمەد قازی (نووسەر و وەرگێڕ)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ١: وەک سەرەتا. دوکتور ئەمیر حەسەن‌پوور (مامۆستای زانستگای تورانتۆی کانادا)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ١: "فەرهەنگی زارەکی" لە خولی تێکنۆلۆژی زمان‌دا.

دوکتور ڕەهبەر مەحموودزادە (ڕەخنەگر و لێ‌کۆڵەر)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ٣: نەریتێکی نوێ لە فەرهەنگ‌نووسیی کوردی‌دا.

دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان (لێ‌کۆڵەر)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ٤: ئینساکلۆپێدیایەکی ناوچەیی تاقانە لەسەر بناغەی زمان‌وێنەی "ئاپۆرەی خەڵک" و "چینی ڕەشۆکی".

یوونس ڕەزایی (شاعیر)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ٥: ڕوانینێک بۆ ڕەخنە و پڕۆسەی فەرهەنگ‌نووسیی لە کوردستان‌دا.

دوکتور مایکل چایلد(کتێب‌خانەی کۆنگرێسی واشنگتۆن)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ٦.

دوکتور هاشم ئەحمەدزادە(نووسەر)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ٧؛ مەتەڵۆکی زمان و پەڕجووی مانەوە.

محەممەد ڕەمەزانی (نووسەر و وەرگێڕ)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ٨: گاشەبەردێکی جوان‌تاشراوی نەخشاو بۆ گرتنی سەتان ۆەلێنی هەراوی زمانەکەمان.

دوکتور محەممەد خزری‌ئەقدەم؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ٩: گەڕان بە شوێن ڕەسەنایەتی‌دا.

دوکتور حەمید حەسەنی (توێژەری باڵای فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبیاتی فارسی)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ١٠.

دوکتور ئەحمەد محەممەدپوور (مامۆستای مرۆڤ‌ناسی و کۆمەڵ‌ناسی، زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمریکا)؛ پێشەکی بۆ بەرگی ١١: هەوڵێکی مرۆڤ‌ناسانە بۆ زیندووکردنەوەی زمان و شوناس.

دوکتور کەماڵ سولەیمانی (مامۆستای مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)؛ پێشەکیی بۆ بەرگی ١٢: دەسەڵات و نەریتی فەرهەنگ‌نووسی.

سەرچاوەکان دەستکاری