فەرھەنگی زارەکیی موکریان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فەرھەنگی زارەکیی موکریان زنجیرەفەرھەنگێکی زمانی کوردییە کە فەرھەنگنووسی کورد سەلاح پایانیانی نووسیونی و دوابەدوای یەک بڵاو دەکرێنەوە. داڕشتەی ئەم فەرھەنگە وەک لە نێوەکەیەوە دەردەکەوێت جیاوازترە لەو کۆمەڵە فەرھەنگەی تا وێستا وەک وشەدان نووسراون و کارێکی دەگمەنە لەسەر زمانی کوردی لە موکریانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا. ئەم فەرھەنگە بەشی منداڵان و ژنان و کشت و کاڵ و خورد و خۆراکی لێ دەبێتەوە و ھەر کام بۆ خۆیان لکێکی سەربەخۆن.
تا ئێستا ئەم بەرگانەی بڵاو بوونەتەوە:
- کانی مرادان' (کۆمەڵێک بەند و باوی فۆلکلۆری کوردەواریی)، ٢٠٠٢.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی یەکەم (پیتی ئـ)، ٢٠٠٧.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دووھەم (پیتی ب)، ٢٠١٠.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی سێھەم (پیتی پ)، ٢٠١١.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی چوارەم (پیتی ت)، ٢٠١٢.
- ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی منداڵان - بەرگی یەکەم، ٢٠١٣.
- ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی منداڵان - بەرگی دووھەم، ٢٠١٣.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی پێنجەم (پیتی ج - چ)، ٢٠١٤.
- ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان - بەشی ژنان، ٢٠١٤.
- فەرھەنگی جلوبەرگ و خشڵی ژنانی موکریان (بە ھاوکاریی لەیلا نوورانی)، ٢٠١٤.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی شەشەم (پیتی ح - خ)، ٢٠١٦.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەشی خورد و خۆراک، ٢٠١٨.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی حەوتەم (پیتی د)- ٩٦٦ لاپەڕە، ٢٠١٩.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی ھەشتەم (پیتی ڕ-ز-ژ)- ٨٦١ لاپەڕە، ٢٠١٩.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی نۆھەم (پیتی س)- ٧٩٥ لاپەڕە، ٢٠٢٠.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دەیەم (پیتی ش-ع-غ-ف)- ٩٥٦ لاپەڕە، ٢٠٢٠.
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی یازدەهەم (پیتی ق)، ٨٨٢ لاپەڕە، ٢٠٢١
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی دوازدەهەم (پیتی ک)، ١٣٣٤ لاپەڕە، ٢٠٢١
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی سێزدەهەم (پیتی گ، ل)، ١٠٣٩ لاپەڕە، ٢٠٢٣
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی چواردەهەم (پیتی م)، ٦٥٢ لاپەڕە، ٢٠٢٣
- فەرھەنگی زارەکیی موکریان - بەرگی پازدەهەم (پیتی ن، و، هـ، ی)، ؟ لاپەڕە، 2024
دەزگای چاپ و پەخشی موکریانی ساڵی ٢٠١٩ سەرجەم ئەو بەرگانەی پێشتر بڵاو کرابوونەوە، وەک پڕۆژەیەک، لە دیزایینێکی یەکدەستدا سەرلەنوێ چاپی کردنەوە.
سەرچاوەکان دەستکاری
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |