فەرموودەی مەوزوع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە دروست کرابێت یان بە درۆ بێت پاڵ درابێتە لای پێغەمبەر.[١][٢][٣][٤]

چۆنیەتی دروست بوونی دەستکاری

ئەو کەسانەی فەرموودە دروست دەکەن دوو ڕێگا بەکاردێنن ئەوانیش:

  • قسەیەکی خۆی بێنێ و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.
  • قسەی یەکێک لە دانایان یان هەر کەسێک بێنێت و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.

چۆنیەتی ناسینەوەی دەستکاری

چەند ڕێگایەک هەیە بۆ ناسینەوەی فەرموودەی مەوزوع بەبێ سەیر کردنی ڕشتەکەی ئەوانیش:

  • دانپێدانانی کەسی دروستکەر، وەک نوحی کوڕی ئەبو مریەم کە دانی بەوەدا نا کە فەرموودەی دروست کردووە دەربارەی گەورەیی سوڕەتەکانی قورئان لە ئیبن عەبباسەوە.[٥]
  • شتێک که وەک دانپێدانان بێت، بۆ نموونە لە کەسێکەوە شتێک بگێڕێتەوە کە پێش لەدایکبوونی مردبێت، و ئەو فەرمودەیەش تەنیا لەلای ئەو هەبێت.
  • بەهۆی شتێکەوە لە کەسی گێڕەڕەوەدا، وەک ئەوەی کەسێک شیعە بێت و فەرموودەیەک دەربارەی گەورەیی ئال و بەیت بگێڕێتەوە.[٦]
  • بەهۆی شتێک لە فەرموودەکەدا، بۆ نموونە لە ڕوی زمانەوە لاواز بێت یان ڕاشکاوانە پێچەوانەی قورئان بێت.[٧]

هۆکارەکانی دروست کردنی دەستکاری

  • بۆ نزیک بوونەوە لە خوا.[٨]
  • بۆ سەرخستنی مەزهەب و بیروباوەڕ.
  • بۆ تانە دان و ناشیرین کردنی ئیسلام.
  • بۆ نزیکبوونەوە لە دەسەڵاتداران.
  • بۆ پارە و سامان پەیداکردن.
  • بۆ مەبەستی بەناوبانگ بوون.[٩]

دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی نوسراون دەستکاری

  • كتاب الموضوعات. ئیبن جەوزی، کۆنترین کتێبە دەربارەی فەرموودەی مەوزوع نوسرابێت.
  • اللآلئ المصنوعة في الأحاديث الموضوعة. جەلالەدین سیوتی، پوختە کردن و بۆ زیادکردنی کتێبەکەی ئیبن جەوزییە.
  • تنزيه الشريعة المرفوعة عن الأحاديث الشنيعة الموضوعة. ئیبن عیراق کینانی، پوختەکردنی کتێبەکەی سیوتییە.

حوکمەکەی دەستکاری

فەرموودەی مەوزوع خراپترین جۆری فەرموودەی زەعیفە. زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە گێڕانەوەی فەرموودەی مەوزوع حەرامە تەنیا لە کاتی ڕونکردنەوەی ئەوەی کە فەرموودەکە هەڵبەستراوە.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. تحقيق عبدالوهاب عبداللطيف. بەرگی یەکەم. لاپەڕە ٢٧٤
  2. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١١١_١١٦
  3. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١ لاپەڕە ٦٠_٦٢
  4. ^ دراسات نظرية وتطبيقية في شرح المنظومة البيقونية. بسام عبدالكريم الحمزاوي. مركز علوم الحديث. ٢٠٠٩. لاپەڕە ٦٧_٦٨
  5. ^ "الحديث الموضوع - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net. Retrieved 2021-05-01.
  6. ^ "أضواءٌ على الحديث الموضوع". ralqalam (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-01.
  7. ^ "ظاهرة الوضع في الحديث الشريف دراسة في المفهوم، الحكم، الآثار، والمواجهة |". hobbollah.com. Retrieved 2021-05-01. ١ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "تعريف الحديث الموضوع". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-01.
  9. ^ التحرير. "الحديث الموضوع .. تعريفه ودواعي الوضع – بصائر" (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-01.
  10. ^ "شرح الحديث الموضوع". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2017-11-17. Retrieved 2021-05-01.