فەرزاد کەمانگەر (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە کامیاران - مردووی ٩ی ئایاری ٢٠١٠[١] لە تاران) مامۆستا، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، شاعیر و ڕۆژنامەوانێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو[٢][٣][٤] کە بە تۆمەتی ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ پژاک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ دەرکرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ (١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ی کۆچی ھەتاوی) لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرھاد وەکیلی، شیرین عەلەم ھولی و مەھدی ئیسلامیان لە گرتووخانەی ئێڤین لە سێدارە درا.[١]

فەرزاد کەمانگەر
Farzad Kamangar

لەدایکبوون١٩٧٨
مەرگ٩ی ئایاری ٢٠١٠
ھۆکاری مەرگلە سێدارە دان
شوێنی گۆڕنادیار
نیشتەجێیکامیاران
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستا
تۆمەتی تاوانباریئەندامییەتی پژاک
سزای تاوانباریسێدارە

ژیاننامە دەستکاری

فەرزاد کەمانگەر کوڕی باقی و سەڵتەنە ساڵی ١٩٧٨ لە کامیاران لە دایک بووە. لە زانکۆی پەیامی نووری سنە دەروونناسی تەواو کردووە؛ تا پێش قۆڵبەست کردنی بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لە کامیاران و ئاوایییەکانی دەوروبەری مامۆستا بووە، ھەروەھا ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی ڕۆیان سەر بە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە و بارھێنانی شاری کامیاران و ئەندامی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزیی ئاسک و ئەندامی ڕێکخراوەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بووە. ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٥ لە سەفەرێکی تاراندا فەرزاد دەستبەسەر کراوە[٥] و تا کاتی شەھید بوونی لە تاران و سنە و کرماشان لەژێر دڕندانەترین ئەشکەنجەکاندا بووە و ماوەیەکی زۆریش ئیزنی دیتنی کەسوکاری نەبووە.[٦][٧]

لە سێدارە دان دەستکاری

فەرزاد مافی گرتنی پارێزەری نەبوو و لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٨٦ (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) لەلایەن لقی سی دادگای شۆڕشی تاران لە حەوت خولەکدا بە تۆمەتی ئەندامییەتی پژاک (محاربە - دژایەتی خودا) حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا[٨] و لە ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩دا ھاوڕێ لەگەڵ چوار زیندانی تر کە سێیانیان کورد بوون، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان و بە نھێنی لە پارکینگی گرتووخانەی ئێڤین لە دار دران و بە دزییەوە بە خاک ئەسپێردران و ھەنووکەش شوێنی ناشتنی تەرمەکانیان ڕوون نییە.[٩][١٠]

کاردانەوەکان دەستکاری

  1. بنەماڵەی فەرزاد پیرۆزباییان کرد و وتیان پێویست بە سەرەخۆشی ناکات.[١١]
  2. ٢٣ی بانەمەڕی ھەمان ساڵ خەڵکی کوردستان بە مانگرتنێکی گشتی ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.[١٢]
  3. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئەو کارە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بووە و داواشی لە ڕژیمی ئێران کرد چارەنووس یان شوێنی بە خاک ئەسپاردنی ئەو چوار زیندانییە کوردە ئاشکرا بکات دەنا بەدواداچوونەوەکان ھەر بەردەوام دەبن.[١٣]
  4. لە چوارەمین ساڵیادی ڕووداوەکە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو و بەشداربووەکانیشی یەک ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت.[١٤]
  5. لە حەوتەمین ساڵیادی لە سێدارە دانی چوار کورد لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە لە سوید و ئەڵمانیا خۆپێشاندان بەڕێوە چوو.[١٥]
  6. لە ئامەد قوتابخانەیەک بە یاد و ناوی فەرزاد کەمانگەر کرایەوە.[١٦]
  7. بەھمەن قوبادی دوایین فیلمی خۆی پێشکەشی فەرزاد کەمانگەر و سانع ژاڵە کرد.[١٧]
  8. شێرکۆ بێکەس شێعرێکی بۆ دانا.[١٨]
  9. شاھین نەجەفی گۆرانییەکی بۆ دانا.[١٩]

ڕۆژی مامۆستا دەستکاری

لە کوردستان ڕۆژی لە سێدارە دانی فەرزاد کەمانگەر (١٩ی بانەمەڕ - ٩ی ئایار) بە ڕۆژی مامۆستا نێودێر کراوە.[٢٠][٢١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا پنج زندانی سیاسی فرزاد کمانگر، علی حیدریان، فرھاد وکیلی، شیرین علم ھولی و مھدی اسلامیان سحرگاە امروز (یکشنبھ) اعدام شدند. ڕۆشنگەریی. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩.
  2. ^ THE WORDS OF FARZAD KAMANGER
  3. ^ "FARZAD KAMANGAR and 4 Other political prisoners EXECUTED!". Retrieved 6ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ماھی کوچکی بر بالای دار؛ مقالە واشنگتن تایمز دربارە اعدام فرزاد کمانگر 2010-05-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Farzad Kamangar: One Person's Story". Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی). Retrieved 8ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "فەرزاد کەمانگەر". Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ payaam. "یادی فەرزاد کەمانگەر و ھاوڕێیانی و مانگرتنی گشتی ۲۳ی گولان – پەیام". Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  8. ^ "The death sentences of Farzad Kamangar, Ali Heydarian and Farhad Vakili has been approved by the Iranian Supreme Court". iranhr.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 8ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "شەھیدانی ١٩ی بانەمەڕ دوای ٧ ساڵ ئێستاش بە گڵکۆیان نازاندرێ". کوردستان و کورد. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ Association, Kurdistan Human Rights (2018-05-08). "فەرزاد کەمانگەر/لە ئەشکەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە". کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "خوشکی فەرزاد کەمانگەر: پێویست بە سەرەخۆشی ناکا". کوردستانپۆست (بە ئینگلیزی). Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "یادی فەرزاد کەمانگەر و ھاوڕێیانی و مانگرتنی گشتی ۲۳ی گولان – پەیام". Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  13. ^ "نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران ناچارە شوێنی بەخاکسپاردنی ٤ زیندانیی سیاسی کورد ئاشکرابکات". ڕاچڵەکین. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "رێزگرتن لە فەرزاد کەمانگەر لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج". ئاسۆی ڕۆژھەڵات. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "لە ئەڵمانیا و سوید یادی شەھید فەرزاد و ھاوڕێکانی کرایەوە". ڕۆژنیووز. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  16. ^ "قوتابخانەی بنەڕەتیی فەرزاد کەمانگەر لە دیاربەکر پلۆمپ کرا". ڕۆژی کورد. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ TV, CHRA. "بەھمەن قوبادی فیلمە نوێیەکەی پێشکەش بە فەرزاد کەمانگەر و سانع ژاڵە کرد". چرا تیڤی. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "له ساڵیادی مردنی شێركۆ بێكه‌سدا". www.peyserpress.com. Retrieved 2021-05-10.
  19. ^ "شەهیدانی مانگی گوڵان، ئەو مۆمانەی ناکوژێنەوە". کوردی - RojNews.News. 2020-02-24. Retrieved 2021-05-10. ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بە بۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر بەیانییەیەکیان بڵاو کردەوە". ڕۆژی کورد. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ "بۆ 19 گووڵان ببێتە ڕۆژی مامۆستا". مەسعوود مەناف. Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری