فاتیمە کچی مووسای کازم

کچی موسای کازمە مەکانەتێکی گەورەی هەیە لای شیعەکان

فاتیمە کچی مووسا (بە عەرەبی: فَاطِمَة بِنْت مُوسَیٰ‎) بە شێوەیەکی باو بە فاتیمەی مەعسوومە (بە عەرەبی: فَاطِمَة ٱلْمَعْصُومَة‎)ناسراوە کچی حەوتەمین ئیمامی شیعە مووسای کازم و خوشکی عەلی کوڕی مووسا ھەشتەمین ئیمامی شیعەی دوازدە ئیمامی بوو. ساڵانە بە ملیۆنان موسڵمانی شیعە بۆ ڕێزلێنان لە مەزارگەی فاتیمە مەعسوومە گەشت دەکەن بۆ شاری قوم.[٣] فاتمە مەعسومە کچە گەورەی مووسای کازمە کە شیعەکان بە پیرۆزترین منداڵی مووسای کازم دوای عەلی ڕەزای برای دەزانن.

فاتیمە کچی مووسای کازم
فَاطِمَة ٱلْمَعْصُومَة
مەزارگەی فاتیمەی مەعسوومە
لەدایکبوون١ی زولقەعدە ساڵی ١٧٣ کۆچی[١]
مەرگ١٠ یان ١٢ی ڕەبیعەلئاخیر ٢٠١کۆچی[١]
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
شوێنی گۆڕمەزارگەی فاتیمەی مەعسوومە
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترمەعسوومەی قوم، حەزرەتی مەعسوومە[٢]
ئایینئیسلام
باوان
خزمەکانعەلی کوڕی مووسا (برا)

فاتمە مەعسوومە لە ڕیوایەت و وتارەکانی چوار ئیمامی شیعەدا ستایشی زۆری لێ کراوە، بە ڕادەیەک کە جەعفەری سادق، شەشەمین ئیمامی شیعەکان لە دوو ڕیوایەتدا، عەلی ڕەزا، ھەشتەمین ئیمامی شیعەکان لە پێنج ڕیوایەتدا و محەممەد تەقی، نۆیەمین ئیمامی شیعەکان، لە گێڕانەوەیەکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەرکەسێک سەردانی مەعسوومە لە قوم بکات دەچێتە بەھەشت. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە دیارەکانی فاتمەی مەعسوومە، پێگەی شەفاعەتکردنییەتی. بەپێی گێڕانەوەی جەعفەری سادق و عەلی ڕەزا لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەی ھەمووی شیعەکان بچنە بەھەشتەوە شەفاعەت دەکات.

یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە دیارەکانی فاتمە مەعسوومە پێشبینی لەدایکبوونی ئەو کچەیە. ئەم تایبەتمەندییە بەسەر ھیچ کام لە منداڵەکانی ئیمامە شیعەکان نەھاتووە. دوو ڕاپۆرت لە دوو کەسی جیاوازەوە ھاتووە کە جەعفەر سادق شەشەمین ئیمامی شیعەکان ٤٥ ساڵ پێش لەدایکبوونی فاتیمە پێشبینی لەدایکبوونی فاتیمە کردووە. لەم پێشبینیانەدا ناوی ئەو و ناوی باوکی و شوێنی ناشتنی باس کراوە.

یەکێکی تر لە باشییەکانی فاتمە مەعسوومە، وەک جەعفەر سادق ئاماژەی پێکرد، ئەوەیە کە (مەزارگەی فاتمە مەعسوومە لە قوم مەزارگەی ھەموو ئیمامە شیعەکانە).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Jaffer, Masuma (ی ی 2017). 1519138792 Lady Fatima Masuma S.a of Qum (بە ئینگلیزی). CreateSpace Independent Publishing Platform. p. 1. ISBN 978-1-5465-6921-3. Retrieved 2ی Juneی 2022. {{cite book}}: Check |url= value (help); Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "حەزرەتی مەعسوومە (د. خ) سەرچەشنێکە بۆ ھەموو بەرەکان". SAHAR KURDISH (Sorani) (بە کوردی). 18ی کانوونی یەکەمی 2018. Retrieved 2ی Juneی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  3. ^ www.sirang.com, Sirang Rasaneh (5ی کانوونی یەکەمی 2021). "Holy Shrine of Hazrat Ma'soomeh 2022 | Qom, Qom | Sights - ITTO". itto.org | Iran Tourism & Touring (بە ئینگلیزی). Retrieved 2ی Juneی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)