عەلى عيرفان:(١٨٨٢-١٩٦٨) نووسەر و مامۆستا و چالاكی سیاسی

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
عەلى عيرفان

کوڕی مەلا عەبدوڵڵای عیرفان کوڕی مەلا ڕەسووڵ کوڕی مەلا مەمەندە، ١٨٨٢ لە گەڕەکی (کانێسکان)ی سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. خوێندنی حوجرەی لای بابی و قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسکەریی لە سلێمانی تەواوکردووە.[١][٢]

ئەركی لە دەوڵەت دەستکاری

ئەم وەزیفانەی ھەبوون:[١][٢]

  • مامۆستا لە ھەڵەبجە
  • کاتب لە دادگای سلێمانی
  • کاتب عەدلی دادگای کۆیە. ساڵی ١٩٤٢ خانەنشین بووە.

جەمعییەتی مودافەعەی وەطەن دەستکاری

١٩٢٥ بووە بە ئەندامێکی دامەزرێنی (جەمعییەتی مودافەعەی وەطەن)، کە بۆ پشتیوانیی لکاندنی کوردستانی جنووبی بە عیراقەوە دامەزرێندراوە.[١][٢]

جەمعییەتی زەردەشتی دەستکاری

ئەندامێکی دامەزرێنی (جەمعییەتی زەردەشتی- ١٩٢٦) و دواتر ئەندامی لقی سلێمانیی (جەمعییەتی خۆیبوون) بووە.[١][٢]

ڕۆژنامەی "ژیان" دەستکاری

لە ئەیلوولی ١٩٢٧ەوە کراوە بە بەڕێوەبەری چاپخانەی شارەوانیی سلێمانی و بەرپرسی ژمارەکانی (٨٢-٢٥٩)ی ڕۆژنامەی "ژیان". [١][٢]

پێوەندیی كردن بە ڕووسەوە بۆ مەسەلەی کورد دەستکاری

بە ھۆی شەڕی بەردەرکی سەرای سلێمانییەوە لە ٦/٩/١٩٣٠دا گیراوە و چەند مانگێک لە زیندانێکی کەرکووک توندکراوە. ١٩٤٢ چەند مانگێک بە ڕاسپێریی شێخ لەتیفی حەفید چووەتە ئێران و گەیشتووەتە شاری باکۆی یەکێتیی سۆڤێت، پێوەندیی بە ڕووسەوە کردووە بۆ مەسەلەی کورد. پاشتر ماوەیەک لە پێنجوێن وەکیلی شێخ لەتیف بووە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی دەستکاری

لە خاتوو "خەیرییە حەسەن ڕەفعەت"ی ئامۆزای خۆی؛ ھۆشیار، سەڵاح، زێبا و سەبیحەی ھەن.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییی کردووە.[١][٢]

نووسینەكانی دەستکاری

یەکەم نووسینی لەپاڵ دوو بابەتی دیکەدا لە ڕۆژنامەی "ژیانەوە"دا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

جگە لە وتاری بڵاوکراوەی ناو (ژیانەوە، ژیان، گەلاوێژ)، ھەر نامیلکەیەکی لە تورکییەوە وەرگێڕدراوی ھەیە:[١][٢]

- ڕۆبن پاشا، کورد لە کەیەوە خەریکە، چاپخانەی فورات - بغداد، ١٩٢٧.[١][٢]

ئەلبوومی وێنەكانی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8140-8141
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر   ڕۆژنامەی "ژیان"، دووەم بەرگ (ژمارە ٨٢-٢٥٩)، سلێمانی، ٢٠٠٣، ل٤٤-٤٥.