عەلی ئەکبەر مورادی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ لە شاری گاوارە لە پارێزگای کرماشان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد و مامۆستای تەموورەیە.[١] ئەو گۆرانی بە ھەر دوو زمانی کوردی و فارسی گوتووە، بەڵام زۆربەی کارەکانی لەسەر مۆسیقای کوردی و بەتایبەت تەموورەیە. عەلی ئەکبەر شارەزای تەموورە و مەقامەکانییەتی.[١][٢] بەپێی گۆڤارێکی بریتانی، یەکێک بووە لە باشترین ٥٠ مۆسیقاژەنانی جیھان. مورادی لە فیستیڤاڵە مۆسیقاییەکانی زۆر شوێنی جیھاندا، وەک شارگەلی لەندەن لە ئینگلستان و سانفرانسیسکۆ و کالیفۆرنیای ئەمریکا، بەشدار بووە. ئەو لەگەڵ ھونەرمەندانێک وەکوو شارام نازری و کەیھان کەلھوردا ھاوکاریی کردووە و ئەلبۆمی داوە.

عەلی ئەکبەر مورادی
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٥٧
گاوارەو پارێزگای کرماشان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، مامۆستای تەموورە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Pareles, Jon (2015-04-16). "Review: Ali Akbar Moradi in Concert at Elebash Recital Hall". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2020-03-08.
  2. ^ University, © Stanford; Stanford; Complaints, California 94305 Copyright. "Concert: Secret Tale of the Tanbour – Stanford Arts" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-08. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)