عەبدوڵڵا دەروێش :(١٩١٢- ١٩٩١) كارمەندی دەوڵەت

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
عەبدوڵڵا دەروێش

عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد کوڕی تەھا و برای ئەخۆلی شاعیرە، ١٩١٢ لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. ھەر قۆناغی سەرەتاییی خوێندنی تەواوکردووە.[١][٢]

ئەركی لە دەوڵەت دەستکاری

لە ناوەڕاستی ساڵانی سی‌دا بە کارمەندی دەوڵەت دامەزراوە. وەزیفەی حکوومەتیی لە شارەوانیی سلێمانی، ئینحیساری تووتنی پێنجوێن، لە قەڵادزێ، دووزخورماتوو، پێنجوێن، ھەڵەبجە و چوارتا دیوە. ساڵی ١٩٧٠ خانەنشین‌کراوە.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ساڵی ١٩٩١یش کۆچی‌دواییی کردووە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی دەستکاری

لە خاتوو سەبرییە فەرەج محەمەد ئەمانەی بووە: نیشتمان، سروە، شێرکۆ، گۆڵاڵە، کەژاڵ، ناسک، ڕزگار، یادگار.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8138-8139
  2. ^ ئ ا ب پ ئەم زانیارییانە بەڕێز کامەران ئەخۆل لە کاک لیوا شێرکۆی کوڕیی وەرگرتوون، ڕۆژی ٣٠/٨/٢٠١٦ خستنیە بەردەست.