عەبدولقادر ئەحمەد :(١٩١١-١٩٨٦) مامۆستا و نووسەر و چالاكی سیاسی

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
عەبدولقادر ئەحمەد

عەبدولقادر کوڕی سەیید ئەحمەدی حەڵواچی کوڕی شێخ عەبدولقادری ئەحمەدبەگە، ١٩١١ لە سلێمانی لەدایک‌بووە. تا پۆلی شەشەمی سەرەتاییی خوێندووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

١٩٣٤ لە ھەڵەبجە لەگەڵ محەمەدسەعیدبەگی سەلیم‌بەگی جاف و نەجمەدینی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە (حیزبی ئیسلامیی کورد)یان پێک‌ھێناوە. پاشتر ئەندامی حیزبی (ھیوا) و (برایەتی) بووە. ١٩٤١ لەتەک چەند ئەندامێکی بەرزی (برایەتی) گیراوە و بە بەندی دوورخراوەتەوە بۆ (حەویجە) لە کەرکووک. ١٩٤٤یش گیراوە و خراوەتە بەندیخانەی سلێمانی. ١٩٣٩-١٩٤٦ تەحسیلداری شارەوانیی سلێمانی بووە.[١][٢]

مامۆستایەت دەستکاری

١٩٤٦ چووەتە مەھاباد و تا کۆتاییی حکوومەتی میللیی کوردستان ماوەتەوە. لەوێ مامۆستای قوتابخانەی بووە و لە ڕۆژنامەی "کوردستان"ی ئۆرگانی حیزبی دیموکرانی کوردستان‌دا نووسیویە. ھەر ئەو ساڵە پاش گەڕانەوە گیراوە. کە بەردراوە، لە وەزیفە دەرکراوە، ئەرزوحاڵنووسیی کردووە. سەردەمی کۆماری گەڕێندراوەتەوە سەر وەزیفە، بووە بە (ملاحظ). دواجار بە پلەی (رئيس ملاحظين) گەیشتووە، لە ١٩٧١دا خانەنشین‌بووە.[١][٢]

نووسینەكانی دەستکاری

نووسینی بڵاوکراوەی لە (دەنگی گێتیی تازە، کوردستان- مەھاباد، ژین، گەلاوێژ)دا ھەیە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی دەستکاری

دوو ژنی ھێناوە:[١][٢]

  • "مەعسوومی وەستا سەعیدی وەستا حەسەنی فاتمەغەزایی"، (گوڵشەن، گوڵزار و سامان)؛
  • "فەوزییەی شێخ سمایلی شێخ ئەوڕەحمانی داراغا"، (بەھار، بەھرە، فەرەیدوون، ئاڵا، شاناز و بەناز)ی ھەن.

كۆچی دوایی دەستکاری

دواڕۆژەکانی ژیانی، بە ھۆی جگەرەکێشانەوە، توورەکەی ئاو لە سنگیدا دروست بووە، تا لە ٢٠/٣/١٩٨٦دا بەو دەردە کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8136-8137
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج ڕۆژنامەی کوردستان- مەھاباد ١٣٢٤-١٣٢٥ی ھەتاوی (١٩٤٦)، ل٢٠.