عومەر ساڵح خەفاف (١٩٢٥–١٩٩٨) ژمێریار، بەڕێوەبەر و دیپلۆماتێکی کورد بوو.

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
عومەر ساڵح خەفاف

ساڵی ١٩٢٥ لە سلێمانی لەدایک بووە؛ کە تا قۆناغی ناوەندیی تێدا تەواو کردووە، لەگەڵ دایکی چووە بۆ بەغدا، لە ناوچەی سلێفیی سەر بە ئەعزەمییە نیشتەجێ بووە. ئامادەییی بە سەرکەوتوویی بڕیوە. پاشان لە کۆلیجی ئەندازەی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. ساڵێک لەوەبەدوا خوێندنەکەیی گۆڕیوە و چووەتە کۆلیجی قانوون و تەواوی کردووە.[١][٢]

ئەرکی لە دەوڵەت دەستکاری

لە وەزارەتی دارایی دامەزراوە. ساڵێک نێردراوە بۆ ئەستەمووڵ و دیپلۆمی لە ژمێریاریدا وەرگرتووە. سەرەتای حوکمی کۆماری، ھەڵبژێردراوە بۆ ڕیزی دیپلۆماسیی عیراقی لە باڵوێزخانەی مۆسکۆ. ساڵی ١٩٦٤ گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا و دوو ساڵ وەک بەڕێوەبەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کاری کردووە.[١][٢]

ژیانی ھاوسەرگیری دەستکاری

ھەمان ساڵ لەگەڵ ڕووخۆش میرزا کەریم خێزانی پێک ھێناوە و چوار منداڵی لێ بووە: (ڕاستی- ١٩٦٦، چرا- ١٩٦٨، ساڵح- ١٩٧٨، شێر- ١٩٨٠).[١][٢]

کۆچی دوایی دەستکاری

دوو ساڵ لەوەبەدوا گەڕاوەتەوە بۆ کاری پاشکۆی ڕۆشنبیری لە ئەڵمانیا بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەمجا ساڵێک لە بەلچیکا و دوو ساڵ لە فەڕەنسە. تا لە ١٩٩٨دا کۆچیدواییی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم) ژیاننامە و پێڕست، ئامادەكردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی. ل 8073
  2. ^ ئ ا ب پ ئەم ژیاننامەیە خاتوو ڕووخۆش میرزا کەریم نووسیویە و لە ڕێی د. ھەڵاڵە ڕەئووف خەفافەوە بە دەست گەیشتووە.