سوڵتان عوسمانی دووەم کوڕی ئەحمەد کوڕی محەممەد کوری موڕادی سێیەم، ھەستا لە دژی مامەکەی مستەفای یەکەم و لایبرد و حوکمی لێوەرگرت ساڵی ١٦١٨ و خۆی حوکمی گرتە دەست کاتێک لە تەمەنی ١٣ ساڵیدابوو و وڵات لەژێر مەترسی ناوخۆیی و دەرەکییدا بوو و کارووباری ولات تێک چوو بوو، عوسمانی دووەم لەگەڵ کەمی تەمەنی ویستی چاکسازی ئەنجام بدات و ژیان بگەڕێنێتەوە بۆ دام و دەزگاکانی دەوڵەت بەڵام نەیتوانی ئەوە بکات و ڕێگەیان گرت، سوپای ئینکیشاری لاواز بوون لە شەڕدا و یاخی ئەبوون و عوسمانی دووەم ویستی دەرسیان دابدات و بە سەربازی نوێی ڕاھێنراو جێگەیان بگرێتەوە لەبەرئەوە سوپای ئینکیشاری شۆڕشیان لێکرد و کوشتیان لە ٢٠ی ئایاری ١٦٢٢ز.

   عوسمانی دووەم
سوڵتان عوسمانی دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان عوسمانی دووەم
لە دایکبوون١٦٠٤
مردن١٦٢٢
پێش خۆیمستەفای یەکەم
دوای خۆیمستەفای یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئەحمەدی یەکەم
دایکماهی فەیروز سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری