عادل فیردەوسیپوور

پەیامنێری تۆپی پێ و پێشکەشکاری ئێرانی

عادل فیردەوسیپوور (بە فارسی: عادل فردوسی‌پور‎؛ لەدایکبووی ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤) پەیامنێری تۆپی پێ، بەرھەمھێنەر، پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی، ئەکتەری دەنگی، وەرگێڕ و مامۆستایەکی زانکۆی ئێرانییە.

عادل فیردەوسیپوور
عادل فردوسی‌پور لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٩ ساڵ)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەڕۆژنامەوان، بەرھەمھێنەری فیلم، پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی، وەرگەڕ، بێژەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
کارەکانNavad لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو

فیردەوسیپوور لە ساڵی ١٩٩٣ وەک ڕۆژنامەنووس لە گۆڤارە وەرزشییەکان دەستیپێکردووە و دواتر وەک پەیامنێری وەرزشی لە تەلەڤیزیۆن کاری کردووە. دوای ڕاپۆرتکردن لەسەر یارییەکانی تۆپی پێی مۆندیال لە ساڵی ١٩٩٨ ناوبانگی دەرکرد و لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرنامەی ٩٠ی بۆ پێداچوونەوە بە تۆپی پێی ئێران دیزاین و ئامادەکرد. ھەتا ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەوە دوورخرایەوە، ٩٠ی نمایش کردووە و ئەم بەرنامەیە ھەمیشە بە یەکێک لە بەناوبانگترین و باشترین بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن دادەنرا. ئەو ھەروەھا بەرھەمھێنەری بەرنامە بەناوبانگەکانی تری وەک تۆپی پێ ١٢٠ و تۆپی پێ ٣٦٠ بووە. عادل فیردەوسیپوور لەنێو کەسایەتییە تەلەڤیزیۆنییە ئێرانییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە و لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانەوە ھەندێک نازناوی لەسەر دانراوە وەکوو: «باشترین پەیامنێری تۆپی پێ»، «باشترین پێشکەشکار» و «باشترین کەسایەتیی تەلەفزیۆن». فیردەوسیپوور جگە لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامەکانی تۆپی پێ لە تەلەڤیزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەرھەمەکانیشی وەرگێڕاوە و یەکێکە لە مامۆستاکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی شەریفە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "غیبت سؤال‌برانگیز عادل فردوسی‌پور و جواد خیابانی در تلویزیون". 21 June 2009.