شەبەنگی کارۆموگناتیسی

شەبەنگی کارۆموگناتیسی (بە ئینگلیزی: The Electromagnetic Spectrum) مەودای تەواوی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکانە بە ھەموو لەرە لەرە کانیانەوە یان درێژی شەپۆلەکانیەوە. ھەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان لە بۆشاییدا بە ھەمان خێرایی دەگوێزرێنەوە واتا بە خێرایی ( ٣٠٠،٠٠٠ کم/چرکە).

خشتەیەک کە هەموو جۆرەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی پیشان دەدات بە جۆر و درێژی شەپۆلەکانیانەوە

-پەیوەندی خێرایی شەپۆل بە درێژی شەپۆل و لەرەکەی دەکاتە :

  • v= λ × f
  • خێرایی شەپۆل = درێژی شەپۆل × لەرەلەر

جۆرەکانی تیشک دەستکاری

بەکارهێنانی تیشکەکان دەستکاری

شەپۆڵی ڕادیۆیی : شەپۆڵە ڕادیۆ کانی AM و FM وە شەپۆڵی تەلەفزیۆنی .

شەپۆڵە مایکڕۆییەکان : لە ڕاداردا ، لێکۆڵینەوەی گەردیلەو گەردی ماددەکان ، فڕۆکەوانی ، کەشتیوانی، فڕنی شەپۆڵە مایکڕۆییەکان.

شەپۆڵی خوار سور (IR) : لە شەبەنگە گەردییە لەرەوەکان و وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ، وچارەسەری سروشتی ماسوولکە.

ڕووناکی بینراو : وردبینی ڕوناکی و زانستی گەردونی بینایی. تیشکی سەروبنەوشەیی (UV) : پاکژکردنەوەی ئامێرە پزیشکیەکان ، جیاکردنەوەی کانزا فلۆرییەکان .

تیشکی X : پشکنینی پزیشکی بۆ ئێسقان و ددان و شانە گرنگە وە چارەسەرکردنی لووە شێرپەنجەییەکان .

تیشکی گاما : لێکۆڵینەوەی کەلێنەکان لە پێکهاتەی ماددە ئەستورەکان . چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە . بۆمبی ناوەکی (ئەتۆمی) .

سەرچاوە دەستکاری