شێرڤین کۆرداری پیشەوەر لەدایکبووی ٢٤ی ئازاری ١٩٧٤) خاوەنکارێکی ئەمریکییە ئێرانییەکانە، سەرمایەدارێکی وەبەرهێنەری خێرخوازە، هاوبەشی دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای ھایپەرلووپ یەک و هاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری بەڕێوەبردنی کۆمپانیایشێرپا کاپیتالە، کە سندوقێکی سەرمایەی مەترسیدارە و وەبەرهێنانی لە کۆمپانیاکانی وەک Airbnb، Uber، GoPuff، Cue Health، Slack، Robinhood، Munchery دەکات.[١] [٢] [٣]

شێرڤین پیشەڤار، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای هایپەرلۆپ تەکنەلۆجی، لە فێستیڤاڵی لانچ، ٣ی ئازاری ٢٠١٦، سانفرانسیسکۆ.

پیشەوەر وەک وەبەرهێنەرێکی باش زیاتر لە ٦٠ کۆمپانیای دامەزراندوە، پێشتر بەڕێوەبەری کارگێڕی بووە لە کۆمپانیای مێنلۆ ڤێنچەرز، لەوێ سەرکردایەتی وەبەرهێنانەکانی لە واربی پارکەر، تامبلر، ماشین زۆن، و ئۆبەر سیریز بی کردووە، ڕاوێژکاری ستراتیژی ئۆبەرە، و لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ وەک چاودێری دەستەی کارگێڕی کۆمپانیاکە کاری کردووە. کۆمپانیاکانی دامەزراند و بەڕێوەبردنیان بە تەکنەلۆژیا چالاک کرد لەوانە (webs.com، WebOS، SGN، HyperOffice) . [٤] [٥]

لە ساڵی ٢٠١١ەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک ئەندامی ئەنجومەنی جیهانی خاوەنکارانی دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ١٠ کەسی تێدایە، کاری کردووە.[٦] لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە وەک ئەمریکییەکی نایاب لەلایەن هەڵبژاردنەوە لە ساڵی ٢٠١٢ هەڵبژێردرا، و لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن باراک ئۆباما بۆ دەستەی سکۆلەرشیپی بیانی جەی ویلیام فولبرایت دەستنیشانکرا. [٧] پیشەوەر وەک هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی، لە ساڵی ٢٠١٦دا مەدالیای ڕێزلێنانی دوورگەی ئێلیسی پێبەخشرا.[٨]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ ئاپبین، بروس (٢ی ئایاری ٢٠١٥). "Hyperloop is Real:ئاشنا بەو دەستپێشخەرانەی کە گەشتی سەروو دەنگی دەفرۆشن". فۆربێس. لە ڕێکەوتی ٧ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە..
  2. ^ سویشەر، کارا. "پیشەڤاری مێنلۆ ڤێنچەرز و ستانفۆردی گۆڵدمان بۆ دۆزینەوەی شێرپا، دەستپێکردنێک کە ئامانجی دروستکردنی دەستپێکردنی نوێیە". 10ی شوباتی 2013. هەمووشتەکانD. لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە..
  3. ^ کۆنراد، ئەلێکس (١٧ی تەمموزی ٢٠١٤). "شێرپا ڤێنچەرز سندوقی ١٥٤ ملیۆن دۆلاری داخست بۆ دۆزینەوەی ئۆبەری داهاتوو". لە ڕێکەوتی ٢ی تەمموزی ٢٠١٦ ھێنراوە..
  4. ^ ڕوسلی، ئێڤلین م. (١٤ی حوزەیرانی ٢٠١١). "گواستنەوە بۆ ناو وێبی کۆمەڵایەتی، مێنلۆ ڤێنچەرز هاوبەشی زیاد دەکات". ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١. نیویۆرک تایمز. لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە..
  5. ^ "شێرڤین پیشەڤار، لیستی فۆربێس میداس". فۆربێس..
  6. ^ "نەتەوە یەکگرتووەکانی خاوەنکاران". کۆمپانیای فاست..
  7. ^ "نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری". eca.state.gov. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. لە ڕێکەوتی ٢ی تەمموزی ٢٠١٦ ھێنراوە..
  8. ^ "بردنەوەی میدالیای ٢٠١٦". neco.org. مەدالیای ڕێزلێنانی دوورگەی ئێلیس. لە ڕێکەوتی ٧ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە..

بەستەری دەرەکی دەستکاری