شێخ

نازناوێکی عەرەبی و ئیسلامی

شێخ یەکێکە لە نازناوەکان لە زمانی عەرەبی و بەزۆری بۆ ئاماژەدان بە زانای ئایینی موسڵمانان بەکاردێت و لە زمانی عەرەبیدا بە أَشياخ وشِيخانٌ وشُيوخٌ وشِيَخَة وشِيخةٌ ومَشْيَخٍة ومَِشِيخة ومَشْيُوخاء ومَشايِخُ کۆدەکرێتەوە. لە فیقھدا وشەی (شێخ) بۆ ئەو کەسە بەکاردێت کە گێڕەرەوە یان خوێندکار لێی وەردەگرێت و لێی دەگێڕێتەوە. [١] و دەگوترا شێخ ئەو کەسەیە کە تەمەنی لە پەنجا ساڵ تێپەڕیوە یان پەنجا و یەک، و دەوترێت ئەو کەسەیە کە تەمەنی لەنێوان پەنجا بۆ ھەشتا ساڵیدایە، ھەروەھا بە کەسێک دەوترێت کە دەگاتە تەمەنی پیری کە زۆرجار لە تەمەنی پەنجا ساڵیدایە. [١] [٢]

ھەروەھا ڕەنگە نازناوی (شێخ) بۆ کەسێک بەکاربھێنرێت کە زانستێکی زۆری ھەیە و بە زانستەکەی ناسراوە لەناو خەڵکدا، ڕاغیب ئەسفەھانی لە پەرتووکەکەیدا بەناوی (المفردات في غریب القران) دەفەرموێت: يقال لمن طعن في السن : ( الشيخ ) وقد يعبّر بە فيما بيننا عمن يکثر علمە، لمَّا کان مِن شأن ( الشيخ ) أن يکثر تجاربە ومعارفە.

واتە: بە کەسێک دەوترێت کە چووەتە تەمەندا: (شێخ) و لەوانەیە لەنێوماندا دەرببڕێت سەبارەت بە کەسێک کە زانستی زیاد دەکات، بەو پێیەی (شێخ)ەکە ئەزموون و زانیاری زیاد دەکات.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "تعريف و شرح و معنى شيخ بالعربي في معاجم اللغة العربية معجم المعاني الجامع، المعجم الوسيط ،اللغة العربية المعاصر ،الرائد ،لسان العرب ،القاموس المحيط - معجم عربي عربي صفحة 1". Retrieved 2022-05-21.
  2. ^ "شيخ". Retrieved 2022-05-21.
  3. ^ "کلمة ( شيخ ) وتطور دلالتھا في اللسان العربي - الإسلام سؤال وجواب". Retrieved 2022-05-21.