شیکاری ڕێکارێکە بریتی لە پێواژۆی داشکاندی مژارێکی دژوار یان ئاڵۆز بەسەر بەشگەلی بچووکتر بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لەو مژارە. پێش ئەرەستوو ھەتا ئێستا ئەم ڕێکارە لە بیرکاری و لۆژیکدا کەڵکی لێ وەرگیراوە، ئەگەرچی وەکوو چەمکێکی شێوەیی شیکاری گەشەیەکی تازەیە.[١]

وشەی Analysis لە بنەڕەتدا یۆنانییە: ἀνάλυσις - ئانالوسیس، "ھەڵوەشاندن، داشکاندن".[٢] لە زمانی کوردیدا بە کاری ھەلاجی و لێک ھەڵوەشاندنەوەی خوری و کوڵکە دەڵێن شیکردنەوە یان شیتەڵکردن.[٣] وشەی شیکاری ژی لەوەوە ھاتووە. ئاوەڵناوەکەشی دەبێتە شیکارانە.

پێڕەوە شیکارانەکان زۆرتر لەپاڵ ئەم زانایانە دەدرێن: ئیبن ئەلھەیسەم، دیکارت، گالیلەی، نیوتن.

بەکارچوونی لە بوارە تایبەتەکاندا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری