شۆشانا دامەری
شۆشانا دامەری (بە عیبری: שושנה דמארי؛ ٣١ی ئازاری ١٩٢٣–١٤ی شوباتی ٢٠٠٦) گۆرانیبێژێکی یەمەنی-ئیسرائیلی بوو کە بە «شاژنی مۆسیقای عیبری» ناسراوە.[١]
ژیاننامە دەستکاری
شۆشانا دامەری لە دامار لە یەمەن لەدایک بووە. خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٢٤ کۆچیان کرد بۆ مەندەت فەلەستین و لە ڕیشۆن لێزیۆن نیشتەجێ بوون.[٢]
داماری ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە تەپڵی لێدەدا و بە ھاوڕێیەتی بۆ دایکی دەوتەوە، کە لە ئاھەنگ و کۆبوونەوە خێزانییەکانی کۆمەڵگەی یەمەنییەکان لە ئیسرائیل گۆرانی دەگوت.[٢] لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەم گۆرانییەکانی لە ڕادیۆ پەخش کرا.[٣] لە ستۆدیۆی شولامیت لە تەلئەبیب گۆرانی و نواندن خوێندوویەتی و لەوێ شلۆمۆ بۆسمی بەڕێوەبەری ستۆدیۆکە ناسیوە کە بووە بە بەڕێوەبەری تایبەتی خۆی. لە ساڵی ١٩٣٩ ھاوسەرگیریان کردووە و کچێکیان بە ناوی ناڤا بووە.
داماری دوای تووشبوونی بە ھەوکردنی سییەکان بۆ ماوەیەکی کورت لە تەلئەبیب کۆچی دوایی کرد. ئەو لەکاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە کالانیۆت لەلایەن خێزان و ھاوڕێکانییەوە گۆرانی دەوترێت کە لە چەند ڕۆژی کۆتاییدا لە چاودێریدا دانیشتبوون.[٤] لە گۆڕستانی ترامپڵدۆر لە تەلئەبیب بە خاک سپێردرا.[٥]
خەڵات و ناساندن دەستکاری
لە ساڵی ١٩٨٨ داماری خەڵاتی ئیسرائیل بۆ گۆرانی عیبری پێبەخشرا[٦][٧]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ L.A. Times Obituary : Shoshana Damari, 83; Israeli Singer, 'Queen of Hebrew Music' ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا Encyclopedia of Jewish Women: Shoshana Damari
- ^ "Heroes - Trailblazers of the Jewish People". Beit Hatfutsot.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "Singer Shoshana Damari Passes Away". Arutz Sheva. Feb 14, 2006. Retrieved February 8, 2009.
- ^ Tzur, Shlomit (June 28, 2010). "The world's quietest neighbors". Haaretz. Retrieved April 15, 2013.
- ^ Shoshana Damari, 83, Noted Israeli Singer, Is Dead
- ^ "Israel Prize Recipients 1988 (in Hebrew)". Retrieved October 21, 2015.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆشانا دامەری تێدایە. |