شوکریە ئەسیل چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] لە لە ساڵی ٢٠١٢ بووبە سەرۆکی بەشی زانیاری و کەلتووری ھەرێمی باغلان.[٢][٣] لە ساڵی ٢٠١٠، بەھۆی چالاکییەکانیەوە ئەوا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.

شوکریە ئەسیل.

چالاکییەکان دەستکاری

ساڵی ٢٠٠٩ توانی کەیسی سێ ژنە مامۆستای دەرکراو بباتەوە، کاتێک لەکارەکانیان دەرکرابوون بەھۆی بڵاوبوونەوەی زانیاری نادرووست دەربارەیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان.[٢] شوکریە لەکەیسێکی دیکەیدا توانی کچێک بگەڕێنێتەوە ناو ماڵەکەی، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر دەستدرێژی سێکسی لەلایەن بنەماڵەکەی حاشای لێکرابوو.[٢]

لە کارەکانی دیکەی بۆ ژنان، درووستکردنی تۆڕێکی تایبەتبوو بەژنان کە کاری دەکرد بۆ زامنکردنی مافی شووفێری و زیادکردنی ھەلی خوێندنی کچان.[٤] بەھۆی چالاکییەکانیەوە ئەوا دووچاری ھەڕەشەبووەتەوە،[٥] زیاتر لە جارێکیش ناونیشانی ماڵەوەیانی گۆڕیوە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ 2010 International Women of Courage Award
  2. ^ ئ ا ب AWIU " afghanistan shukria asil
  3. ^ "United Nations Assistance Mission in Afghanistan". Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  4. ^ ئ ا U.S. Recognizes Afghans, Iranian As Among 'International Women Of Courage'
  5. ^ 2010 International Women of Courage Award Winners Bios ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی awiu، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.