گەواھیدان

(لە شایەتمانەوە ڕەوانە کراوە)

شایەتمان یان گەواھیدان لە ئیسلامدا، باوەڕھێنانە بەوەی کە ھیچ خوایەک نییە بێجگە لە اللە (خوای تاک و تەنیا) و باوەڕھێنان بەوەی محەممەد پێغەمبەری نێردراوی خوایە، (و بە پێی شەریعەتی ئیسلامی) کەسێک موسوڵمان ئەبێت بە وتنی گەواھیدان لەکاتێکدا باوەڕی تەواوی بە واتاکەی ھەبێت.

گەواھیدان
گەواھیدان

واتای گەواھیدان (شایەتمان) دەستکاری

مەبەستی ئیسلام لەو ڕستەیە؛ باوەڕھێنانی تەواوە بەوەی کە تەنھا خوا شایەنی ئەوەیە بپەرسترێت و دروستکارە و تەنھا ئەو شایەنی پەرستنی ھەیە، محەمەد پێغەمبەری خوایە کە ناردوویەتی بۆ مرۆڤایەتی تا ئیسلام بڵاوبکاتەوە و خەڵک بەدوای پەیامەکەیدا بچن، ھەروەک گەواھیدان بە یەکەم پایەی ئیسلام دادەنرێت و موسوڵمانبوون تەواو نابێت بەبێ گەواھیدان، و دوو بنەمای بنەڕەتی لەخۆ دەگرێت کە ئیسلام لەسەری دامەزراوە، کە ئەوانیش دڵسۆزی و بەدواداچوونە، واتە؛ دڵسۆزبوون بۆ خوا لە پەرستن و بیروباوەڕ و کاروباردا، و بەدواداچوونی سوننەتی پێغەمبەرەکەی. ھەروەک لە پێویستیەکانی گەواھیدان گوێڕایەڵبوونە بۆ پێغەمبەر لە فەرمانەکانی و خۆلادان لەوەی ڕێی لێگرتووە.

گەواھیدان بنەمای ھەموو شتێکە دەستکاری

گەواھیدان بنەمای ھەموو شتێکە بۆ موسڵمان کە ھەموو باوەڕ دەگرێتەوە، بە بێ ئەو ھیچ ئیشێکی موسڵمان ڕاست نابێت و پاداشتی لەسەر وەرناگرێت و نە نوێژ و نە ڕۆژوو ڕاست نابن بەبێ ھاتنەدی بنچینەی ئەو باوەڕەی لە گەواھیدان دا ھەیە، وەک خوای گەورە لە قورئاندا دەڵێت: "فَاعْلَمْ أَنَّەُ لَا إِلَٰەَ إِلَّا اللَّەُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِکَ وَلِلْمُؤْمِنِینَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّەُ یَعْلَمُ مُتَقَلَّبَکُمْ وَمَثْوَاکُمْ"(محمد؛ ١٩) واتە: ئەی مرۆڤ!! دەی کەواتا چاک بزانە و دڵنیابە جگە لە خوا، ھیچ خوایەکی دیکە نییە، داوای لێخۆشبوونی گوناھ بۆ خۆت و باوەڕداران لەپیاوان و ئافرەتان ھەر لەو بکە و دڵنیابە کە خوا دەزانێت لە رۆژدا بەچییەوە خەریکن و لە شەویشدا لەکوێ دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، یاخود دەزانێت چی دەکەن لە جیھاندا و دەرەنجامەکەشی لە زیندووبوونەوەشدا چۆنە.

لە وتەکان سەبارەت بە گەواھیدان دەستکاری

لە وتەکانی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد سەبارەت بە گەواھیدان؛

  • عن ابن عمر (رضی اللە عنە) قال:قال رسول اللھ (صلی اللە علیە وسلم): بنی الاسلام علی خمس: شھادة ان لا الە اللە وان محمدا رسول اللە، واقام الصلاە وایتاء الزکاة والحج وصوم رمضان) اخرجە البخاری (اللؤلؤ والمرجان: باب قول النبی (بنی الاسلام علی خمس).

واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە، گەواھیدان بەوەی کەس بەکەڵکی ئەوە نایەت بیکەیتە خودا زاتی پاکی (اللە) نەبێت و گەواھیدانیش بەوەی کە محەممەد پێغەمبەری خوایە، نوێژ ڕاگرتن و زەکاتدان و حەجکردن و ڕۆژوگرتنی ڕەمەزان.

مەرجەکانی گەواھیدان دەستکاری

ئەو مەرجانەی کە پێویستە لە گەواھیداندا بێنە دی وەک لە پەرتووکی گەواھیدانی سەعید حەوا دا ھاتووە ئەم مەرجانەی خوارەوەن؛

  1. باوەڕکردن و بڕواکردن لە ناخی دڵ و دەروون و ژیرییدا بەوەی کە ھیچ شتێک شایەنی پەرستن نییە جگە لە خوای پەروەردگار.
  2. دەربڕین و ئاشکراکردنی ئەو باوەڕ و بڕیارە بە زمان.
  3. دڵنیایی بنوێنێت و دوور بێت لە دوودڵی و ڕاڕایی.

و جێگەی ئاماژەیە شیعە ئەم نیشانەیە بۆ گەواھیدان زیاتر دەکەن؛ "علی ولی اللە" واتە؛ عەلی وەلی خوایە، بەگەڕانەوە بۆ ئەم وتەی پێغەمبەر؛ " من کنت مولاە فھذا علی مولاە، اللھم والی من والاە و عادی من عاداە ".

بابەتە پەیوەندیدارەکان دەستکاری

کۆڵەکەکانی ئیسلام

سەرچاوەکان دەستکاری