سەرچاوە بە گشتی بریتیە لە پەیوەندی نێوان دوو شت کە یەکێکیان هەڵ ئەستێت بە کرداری ئاماژەکردن، یان دیاری کردنی شتێکی تر و دروستکردنی پەیوەندیەک. لە ڕێی ئەو پەیوەندیەوە شتی ئاماژەکەر شتی ئاماژەبۆکراو بەکار ئەهێنێت وەک سەرچاوە. سەرچاوە بە زۆر شێواز هەیە لە زانینی مرۆڤدا بە گشتی، کە وا ئەکات ماناکەی ڕوون نەبێت لە هەندێک کاتدا و پێویستی بە جیاکردنەوە و تایبەتکردن هەیە.

سەرچاوە ئەکرێ پەیوەندیەکەی لە زۆر شێوازدا بێت بۆ نمونە بیرێک، تێگەشتنێکی هەستی وەک بیستراو(لاساییکردنەوە)، بینراو (دەق)، بینراو (بینین بە چاو)،بۆنی، بەرجەستە (بەرکەوتن)، دۆخێکی سۆز (عاتفیی) لەگەڵ سەرچاوەیەکدا.[١]

ئەکادیمیا دەستکاری

لە نوسینی ئەکادیمیدا، جۆرێک لە سەرچاوەدارکردن هەیە کە بە گشتی پێک دێت لە نوسەر-ناونیشان-ڕێکەوت لە پێڕستی سەرچاوەکان و پەراوێزەکانی نوسینێکی تایبەتتدا کە ئاماژە ئەکات بۆ نوسینێک یان بڵاوکراوەیەکی تر کە ئەمە بە ئینگلیزی پێی ئەوترێت citation.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Treanor, Brian, Aspects of alterity: Levinas, Marcel, and the contemporary debate, Fordham University Press, 2006, p.41

سەرچاوەکان دەستکاری