ئێسکی سێبەندە (بە ئینگلیزی: Sacrum) ئێسکێکی سێگۆشە، کە لە پێنج مۆرە پێکھاتووە، ئەم مۆرانە دوایی لە مرۆڤی پێگەیشتوودا پێکەوە دەلکێن و ئێسکێکی سەربەخۆ پێک دێنن.

ئێسکەکانی لەگەنە: ١. سێبەندە ٢. کەلەکە ٣. کڵۆک ٤. ئێسکی بەر ٥. لکانگەی شەرم ٦. کاسە کڵۆک ٧. کونی ئۆبتوراتۆر ٨. کلێجە
سێبەندە دیوی ناو لەگەنە
سێبەندە لە نێوان دوو کزیەدا

ئێسکی سێبەندە لەگەڵ کلێجە، دیواری دواوەی لەگەنە پێک دێنن. ئەم ئێسکە سێگۆشە سێ ڕووکاری جومگەیی پێشوو، پاشوو و لاوەکی ھەیە، ڕەنگە ھۆی ناونانی ئەم ئێسکە لە زمانی کوردیدا بە سێبەندە لە سێ لاوە بەند بوونە.

وێنەخانە دەستکاری

وتاری پێوەندیدار دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری