سیگناڵی ئەنالۆگ (بە ئینگلیزی: Analog Signal) سیگناڵێکە کە مەوداکەی دەتوانێت ھەر بەھایەکی ژمارەی ڕاستەقینەکان بێت. جیاواز لە سیگناڵی دیجیتاڵ، لە سیگناڵی ئەنالۆگدا، بچووکترین گۆڕانکاریی ئاستی سیگناڵیش چەمکێکی ھەیە و ڕەچاو دەکرێت.

ھەموو پرۆسەیەکی سروشتی، چ لەلایەن مرۆڤ کۆنترۆڵ بکرێت و چ سەربەخۆ بێت، سیگناڵی ئەنالۆگ بەرھەم دەھێنێت. کردارەکان لەسەر سیگناڵی ئەنالۆگ ئەنجام دەدرێن، وەک وەرگرتنی سیگناڵەکان، زۆرکردن، فلتەرکردن و گواستنەوەی بە مەدار ئەلکترۆنیک.[١]

سیگناڵی دەرچوونی مایکرۆفۆن نموونەیەکی تەواوە لە سیگناڵی ئەنالۆگ.

ناولێنان دەستکاری

لەبەر ئەوەی کە فراوانی ئەم نیشانە ھێمایێکە بۆ چەندێتییەک لە حال گۆڕین بە نسبەت کات، پێی دەوترێت ئەنالۆگ (واتە ھاوشێوە)، واتە ئەنالۆگ یان ھاوشێوەی چەندایەتییەکی تر.[٢]

پرسە ھاوپیشەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hebels, Rodney; Ferguson, Stuart (2003). Computers for Librarians (Third Edition). Australia. pp. 197–226.
  2. ^ Jenkinsa, W.K. (2003). Encyclopedia of Physical Science and Technology (Third Edition). pp. 711–735.