سیکس ئەکسیس

گەیمپادێکی بێ وایەر لەلایەن کۆمپانیای سۆنی

سیکس ئەکسیس (بە ئینگلیزی: Sixaxis) گەیمپادێکی بێ وایەرە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی بۆ کۆنسۆلی یاری ڤیدیۆیی پلەیستەیشن ٣ بەرھەم ھێنراوە. ئەم بەرھەمە جێگەی دواڵشۆک ٣ی گرتەوە، کە وەشانێکی نوێکراوەی کۆنترۆڵکەرەکە بوو کە فێدباگی ھێزی ھەستکردن وەک کۆنتڕۆڵکەرەکانی دواڵشۆک و دواڵشۆک ٢ لەخۆدەگرێت. ھەروەھا دەتوانرێت کۆنتڕۆڵکەری سیکس ئەکسیس لەگەڵ پلەی ستەیشنی ھەڵگیراو لە ڕێگەی بلوتوزەوە بەکاربھێنرێت دوای تۆمارکردنی کۆنترۆڵکەرەکە بۆ کۆنسۆلی پلەیستەیشن ٣. لە سەرەتادا بڕیار بوو دواڵشۆک ٣ لەگەڵ پلەی ستەیشن ٤ لە کاتی خۆیدا کۆبکرێتەوە بۆ نمایشکردنی کۆنسۆڵەکە، بەڵام سۆنی لە ناوەڕاستی تانەدان بوو لە داوایەکی یاسایی ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ کۆمپانیایەک، ھەردوو کۆمپانیاکە لەسەر تەکنەلۆژیای فێدباگ ھاپتیک کە لە کۆنترۆڵکەرەکانی پێشووی پلەیستەیشندا بەکاردەھێنرا، ناکۆکییان ھەبوو. شەڕی یاسایی بووە ھۆی بڕیاری لابردنی تواناکانی لەرزین لە دیزاینی ئەسڵی کۆنترۆڵکەری پلەیستەیشن ٣ کە بە سیکس ئەکسیس ناسرا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری