سیمۆن خۆزە ئەنتۆنیۆ دی لا سانتیسیما ترینیداد بۆلیفار، لە ٢٤ی تەممووزی ١٧٨٣ لەدایکبووە و تا ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠ ژیاوە، نەتەوەییەکی ئەمریکای باشوور و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆڵۆمبیای گەورە، ناونرا بە (جۆرج واشینگتنی ئەمریکای لاتینییە) ئەمەش لەبەر ئەو ڕۆڵەیە ھەیبوو لە ئازادکردنی زۆر لە دەوڵەتەکانی ئەمریکای لاتینی، کۆلۆمبیا و ڤەنزوێلا و ئیکوادۆر و بۆلیڤیا و پیروو، کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسپانیادا بوون لە سەدەی شانزەوە.


لەدایکبوون٢٤ی تەممووزی ١٧٨٣
مەرگ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠
ئایینکاتۆلیک

بۆلیڤار لە گەنجیدا سەردانی ئورووپای کردبوو و کاریگەر بوو بە ڕۆشنبیری ئوروپا و بە شەڕەکانی ناپلیۆن لە ئیسپانیا و کاتێک ناپلیۆن حکومەتی ئیسپانیای ڕووخاند، ھاندەرێک بوو بۆ بۆلیڤار کە ھەمان شت بکات بەرامبەر ئیسپانیا لە ئەمریکای باشوور و سوێندی خوارد کە وڵاتەکەی ڕزگار بکات لە ئیستیعمار، و بۆلیڤار بوو بە ئەفسەرێک لە سوپای شۆڕشدا، و دوای زنجیرەیەک شەڕی دوور ودرێژ بۆلیڤار سەرکەوت بەسەر ئیسپانیادا و ئەو دەوڵەتانە سەربەخۆییان بە دەست ھێنا، و بۆلیڤار وەک ئازدکەرێک ڕێزی خەڵکی بەدەستھێنا، بەڵام لە ڕۆژانی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی توند بۆیەوە کاتێک ھەوڵیدا ئەمریکای باشوور لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا یەک بخات و ناوی بۆلیڤیا بە ناویەوە ناونراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی، وتاری سیمۆن بوولیڤار