ماری ئیلیزابێت «سیسی» سپەیسێک (لە دایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦) خانمەئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە.[١][٢] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب،[٣] خەڵاتێکی سکرین گیلد ئەکتەرز، ھەروەھا پاڵێوراوبووە بۆ سێ جار خەڵاتی خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، چوار جاریش بۆ خەڵاتی بافتا، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی خەڵاتی گرامی. لە ساڵی ٢٠١١، ناوی بەشێوەی ئەستێرەی ڕێزلێنراو لە مەرمەڕەی بەناوبانگی ھۆلیوود دراوە.[٤]

سیسی سپەیسێک

سپەیسێک لە ساڵی ٢٠١٠
لەدایکبوون
ماری ئیلیزابێت سپەیسێک

(١٩٤٩-١٢-٢٥) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ (تەمەن ٧٤ ساڵ)
کویتمان، تێکساس، ئەمریکا.
خوێندنگەپەیمانگای فیلم و شانۆی لی ستراسبێرگ
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٧٠–ئێستا
ھاوسەرجاک فیسک (ھاوسەرگیری ١٩٧٤)
مناڵ(ەکان)٢
خزمەکانڕیپ تارن (ئامۆزا)

سیسی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دەستی کرد بەکاری گۆرانیگوتن، یەکەم تاک گۆرانی تۆمارکراوی لە ساڵی ١٩٦٨، بەناوی «جۆن، ئەمجارەیان زۆر دوور ڕۆشتیت» بوو.[٥] دوای ئەوەی لەکاری گۆرانی سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا سیسی ھاتە ناو بواری نواندنەوە، سەرەتا دەستی کرد بە خوێندن لە بواری نواندن لە پەیمانگای فیلم و شانۆی لی ستراسبێرگ. دواتر لە لە حەفتاکان، توانی بێتە ناو جیھانیی فیلمەوە، ئەمەش لە ساڵی ١٩٧١ بوو کاتێک لە فیلمی ژن لە شۆڕشدا دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٦، بەشداریکرد لە فیلمێکی ترسێنەر، بەناوی Carrie کە بەھۆی ئەم فیلمەوە یەکەم پاڵاوێراوبوونی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بەدەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٨٠، بە فیلمی Coal Miner's Daughter خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست بھێنێت. دوای ئەمەش، بەچەند فیلمێکی دیکە بووە پاڵێوراوی ئۆسکار لەوانە Missing (١٩٨٢)، The River (١٩٨٤)، Crimes of the Heart (١٩٨٦)، and In the Bedroom (٢٠٠١).[٦][٧]

سیسی لە ساڵی ١٩٨٣، ئەلبوومێکی ستۆدیۆیی بەناوی (Hangin' Up My Heart) بڵاوکردەوە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Bio.com, Sally Field Biography Actress (1946–)". Biography.com. Archived from the original on August 27, 2015. Retrieved August 28, 2015.
  2. ^ Itzkoff, Dave (2018-09-11). "Sally Field Talks About Her Life 'In Pieces' (Published 2018)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-14.
  3. ^ "Sally Field". Television Academy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  4. ^ "Sissy Spacek". Hollywood Walk of Fame (بە ئینگلیزی). 2019-10-25. Retrieved 2021-02-14.
  5. ^ Faraci, Devin (2013-11-12). "The Time Sissy Spacek Recorded A Song About Naked John Lennon". Birth.Movies.Death. (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.[بەستەری مردوو]
  6. ^ Beachum, Robert Pius,Chris; Pius, Robert; Beachum, Chris (2018-07-31). "Sissy Spacek movies: 15 greatest films, ranked worst to best, include 'Coal Miner's Daughter,' 'Carrie,' 'In the Bedroom'". GoldDerby (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  7. ^ Walters, David. "Oscar Winner Sissy Spacek's All-Time Best (and Worst) Vacations". Condé Nast Traveler (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  8. ^ "Sissy Spacek, Academy Award Winning Actress, Celebrates Her Birthday". Soap Hub (بە ئینگلیزی). 2020-12-25. Retrieved 2021-02-14.