سۆلاڤ شەیدا (١٩٨٦[١] لە سلێمانی[٢]، عێراق - ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە سلێمانی) شانۆکار، ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کورد بوو. لە ساڵی ٢٠٠٧ لە درامای "گوڵێک کاڵتر” دەرکەوت، پاشان رۆڵی لە چەندان فیلم و درامای تردا بینی، وەک: "فیلمی ژانی گەل، درامای بەختەباران و ژیلەمۆ”. شەیدا بەشداریی لە چەند فێستیڤاڵێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ سینەما کردووە، خاوەنی چەند خەڵاتێکیشە، یەک لەوان باشترین سیناریۆ بۆ کورتە فیلمی "فرمێسک بۆ تارا"، خەڵاتی لاوی ساڵی لە لایەن سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان پێ بەخشرا.[٣]

مردن دەستکاری

بە ھۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە نەخۆشخانەی ھیوا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "خانمە هونەرمەندێکی کورد:باوەرم بە هاوسەگیری نییە و دەمەوێت لەگەڵ کەسێک بژیم". speemedia.com. 2023-07-17.
  2. ^ "هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کۆچی دواییکرد". knwe.org. 2023-07-17.
  3. ^ "سۆلاڤ شەیدا بە شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد". wishe.net. 2023-07-17.
  4. ^ "هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کۆچی دواییکرد".