سوارپەیکەر (بە ئینگلیسی: equestrian statue) بە پەیکەرێک دەگوترێت کە تێدا کەسێک لەسەر کۆڵی چارەوایەک (ئەسپێک) سوار بووبێت. ئەم جۆرە پەیکەرە زۆربەی کات ھی کەسایەتییەکی مێژوویی یا شۆڕەسوارێکی ناودارە کە وەکوو ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی یادی ئەو دروست دەکرێت.

سوارپەیکەری زرێپۆش لە تاقوەسان، کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
سوارپەیکەری مارکۆس ئاورێلیۆس

ھەتا ساڵی ٢٠٠٩ کە سوارپەیکەری چەنگیزخان دروستکرا، یادپەیکەری خۆزێ گێرڤاسیۆ ئارتیگاس لە شاری میناس لە وڵاتی ئۆرۆگووئە گەورەترین سوارپەیکەری جیھان بوو. ئەم سوارپەیکەرە ١٨ میتر بەرزە، ٩ میتر درێژە، کێشی ١٥٠٠٠٠ کیلۆیە و لە ساڵی ١٩٧٤ دروستکراوە.

سوارپەیکەری چەنگیزخان لە شوێنێک بە ناوی تسۆنجین بۆلدۆگ کە لە مەودای ٥٤ی کیلۆمیتریی ئولانباتەر لە مۆغۆلستان دروستکراوە.

واتای شێوازی وەستانی ئەسپ دەستکاری

بە پێی بڕوای گشتی ئەگەر ئەسپەکە یاخی بێت، واتە دوو دەستی بەرز کردبێتەوە و لە ھەوا بێت، ئەوا سوارەکەی لە جەنگ دا کوژراوە. بەڵام ئەگەر ئەسپەکە یەک دەستی بەرزکردبێتەوە، سوارەکە لە جەنگ دا بریندار بووە و دواتر بە ھۆی ئەو برینەوە مردووە. ئەگەریش چوار پەلی ئەسپەکە لەسەر زەمین بێت، ئەوا سوارەکەی بە ھۆیەکی جیاواز لە جەنگ مردووە. ھەڵبەت بەڵگەی تەواو بۆ سەلماندنی ئەم بڕوایە لە بەردەست نییە.

پیشانگا دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیسی (10 مارس 2010)