ستێفان ئۆتێنی (لەدایکبووی ١٩٦٦) دەرھێنەر و ئەکتەرێکی شانۆی ئەڵمانییە.

ستێفان ئۆتێنی

لەدایکبوون١٩٦٦ (تەمەن ٥٧–٥٨)
کاڕلسرووە، ئەڵمانیا
پەروەردەزانکۆی فۆڵکوانگ بۆ ھونەر
پیشە
  • دەرھێنەری شانۆ
  • ئەکتەری شانۆ
چالاکبوون١٩٩٥-ئێستا

ژیان دەستکاری

ستێفان ئۆتێنی لە گوندێکی نزیک کاڕلسروھ لەدایکبووە و دوای تەواوکردنی خوێندن، لە شانۆکانی لەندەن کاری کردووە، لەنێویاندا لەگەڵ پیێر ئۆدی لە شانۆی ئەلمێیدا. پاشان لە زانکۆی فۆلکوانگ دەرھێنان و نواندنی خوێندووە و یەکەم بەرھەمی دەرھێنانی خۆی لەوێ نمایش کردووە.

لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٥، وەک دەرھێنەر، ئەکتەر، و یاریدەدەر لە ھۆڵی شانۆییی ئەن دێر ڕور لە مولھایم کاری کردووە. لە کۆلن، کۆمەڵەی «سۆمەرتیاتەر»ی دامەزراند بۆ بەرھەمھێنانی بەرھەمی سەربەخۆ.[١]

لە ساڵی ١٩٩٦ەوە، ئۆتێنی وەک دەرھێنەرێکی ئازاد لە ھۆڵە شانۆیییە لەمێژینەکانی شار و ویلایەتەکاندا کاری کردووە، لەوانە ھۆڵی شانۆییی نورنبێرگ، ھۆڵی شانۆییی کارلسروە، ھۆڵی شانۆییی دۆیچەس، ڤۆڵکسبیوون، ھۆڵی شانۆییی مەکسیم گۆرکی لە بەرلین، ھۆڵی شانۆییی بۆن، ھۆڵی شانۆییی ھانۆڤەر، دۆیچە شاوشپینھاوس لە ھامبورگ، ھۆڵی شانۆییی پریزنگانتن لە میونشن، ھۆڵی شانۆییی بوونھن بێرن، ھۆڵی شانۆییی ئیتا ھۆفمان بامبێرگ، و چەند ھۆڵێکی شانۆییی تر. ھەروەھا لە پڕۆژەی سەربەخۆی بواری نواندن و شانۆی مۆسیقاییدا کار دەکات. لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٢، شانبەشانی مارتن باوکس کاری دەرھێنانی بۆ ھۆڵی شانۆییی کامێرسپیلی بەرلین کردووە.[٢][٣]

ستیفان ئۆتینی وەک ئەکتەرێک بەشدارە لە گرووپی سەربەخۆی «تیاتەر ئۆپەرەیشن».[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Stefan Otteni, Staatstheater Karlsruhe, abgerufen am 7. Juni 2014.
  2. ^ Das Eichhörnchen als Pudel, Die Welt, 27. August 1999.
  3. ^ Stefan Otteni ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Theater Operation, 2014.
  4. ^ Stefan Ottini, Staatstheater Karlsruhe, abgerufen am 7. Juni 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

ستێفان ئۆتێنی لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان