ڕیکخراوەی زانیاری و ئاسایشی وڵات (بە فارسی: سازمان اطلاعات و امنیت کشور‎) بە کورتە ساواک، پۆلیسی نھێنی ڕێکخراوەی سەرەکیی ئاسایشی ناوخۆ و ئاژانسی ھەواڵگریی ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتی حکوومەتی پەھلەویدا بوو. ئەم دەزگایە ھێز و دەسەڵاتێکی زۆری پێدرابوو و لە دەسبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە دژبەرانی حکوومەت ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو. ساواک لە ساڵی ١٩٥٧ دامەزرا و لە ساڵی ١٩٧٩، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران ھەڵوەشایەوە.

ساواک
بە فارسی: سازمان اطلاعات و امنیت کشور
دامەزران٢٠ی ئازاری ١٩٥٧
ناو بە زمانی فەرمیسازمان اطلاعات و امنیت کشور
وڵاتئێران
شوێنی بارەگاکانتاران
گۆڕدراوە لەلایەنوەزارەتی ھەواڵگری (ئێران)
کۆتاییھاتن٢٤ی شوباتی ١٩٧٩

مێژوو و کردەوەکانی ساواک دەستکاری

ساواک لە ساڵی ١٩٥٧ی زایینی (١٣٣٥ی ھەتاوی) بە ھاوکاری ھاوبەشی مۆساد و سی ئای ئەی لە ئێراندا دامەزرا و ئامانجی پێکھێنانی بریتی بوو لە دامەزراندنی ھێزی پۆلیسی نھێنی لە ئێران. دامەزرێنەری ئەم ڕێکخراوەیە، سی ئای ئەی وەکوو وێنەیەک بۆ دامەزراندنی دیاری کردبوو. کارناسانی سی ئای ئەی و مۆساد دەستیان کرد بە فێرکردنی میتودەکانی سیخۆڕی و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دژبەرانی دەسەڵاتی محەممەدڕەزا شا لە ئێراندا.

ھەڵوەشان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٩، ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕادەی نائارامییەکان لە ئێراندا، محەممەدڕەزا شا دەستووری ھەڵوەشانەوەی ساواکی دا و بەرپرسی پێشووی ساواک، نیعمەتوڵڵا نەسیری کە لەو سەردەمەدا ھەناردەی ئێران لە پاکستان بوو، بۆ ئێران بانگھێشت کرایەوە و دەستبەسەر کرا. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، نیعمەتوڵڵا نەسیری درایە دادگا و لە ئاکامدا لە سێدارە درا. جێگری نەسیری، پەرویز سابتی بۆ دەرەوەی وڵات ڕای کرد. کاربەدەستانی دیکە وەکوو حوسێن فەردووست کە نزیکایەتییان لەگەڵ شا و بەرپرسانی ساواک ھەبوو، دوای سەرکەوتنی شۆڕش لە کار دوور خرانەوە و دواتر کۆماری ئیسلامییان یارمەتی دا بۆ دامەزراندن و ڕێکخستنی وەزارەتی ھەواڵگری.

سەرۆکەکان دەستکاری

ژمارە وێنە ناوی سەرۆک ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن ماوەی سەرۆکایەتی
١
 
تیمسار تەیموور بەختیار ١٩١٤–١٩٧٩ ١٩٥٧–١٩٦١ (٣–٤ ساڵ)
٢
 
تیمسار حەسەن پاکڕەوان ١٩١١–١٩٧٩ ١٩٦١–١٩٦٥ (٣–٤ ساڵ)
٣
 
تیمسار نیعمەتوڵڵا نەسیری ١٩١١–١٩٧٩ ١٩٦٥–١٩٧٨ (١٢–١٣ ساڵ)
٤
 
تیمسار ناسر موقەدەم ١٩٢١–١٩٧٩ ١٩٧٨–١٩٧٩ (٠–١ ساڵ)

سه‌رچاوه‌کان دەستکاری