«سازمانناسی» (Organization Theory (Organizational studies: «بریتییە لەو تیۆرییانەی لە سازمان دەدوێن و ڕێکاری جیاوازیان لە ڕشتەی جیاوازدا شرۆڤە دەکەن. بۆ نموونە ڕێکاری ساختار، فەرمانداری، شێوازی هەڵسوکەوت و... هتد - ی سازمان، لە ڕشتەی جیاوازی وەک ئابووریی بازاڕ، دەروونناسی، جڤاتناسی و سیاسەتناسی... هتد شرۆڤە دەکەن». [١]

سازمان تێکبەستنی چەندین پەیوەندیی ئاڵۆزی مرۆڤایەتییە، لەبەر ئەوەیشە‌ «سازمانناسی» دەبێتە زانستێکی بەرفرەوان و خاوەن ڕوانگە و ڕەهەندی جیاواز.


پاشخان دەستکاری

مرۆڤایەتی هەمیشە پێویستی بە خۆ ڕێکخستن، بە سازمانگەری، هەبووە و هەر زوویش سەرنجی داوەتە ئەم هونەرە و هەوڵی داوە وردەکاریی سازمان و سازمانگەری دەرک بکات. لە یۆنانی دێریندا، ئەفلاتۆن باس لە ماکی ڕێبەرایتی دەکات و ئەریستۆ لە هونەری دانوستان ورد دەبێتەوە. ئەم ڕامان و بیرکارییە لەگەڵ ڕەوتی مێژوودا گەشە دەکات.

بەدەم فرەوانبوونی پیشەسازییەوە، «سازمانناسی» بە ئوستادیی چەندین زانای وەک (Adam Smith (1723-1790 و (Karl Marx (1818-1883 و (Émile Durkheim (1858-1917 گەشە دەکات و پاشان بەتایبەتی لە بەرهەمەکانی (Frederick Winslow Taylor (1856-1915 و (Max Weber (1864-1920 ـەوە- وەک ڕشتەیەکی زانست دێتە کایەوە و لەو دەمەوە بەردەوام لە هەڵکشان و گۆڕانکاریدایە.

«سازمانناسی» وەک ڕشتەیەکی زانستی بۆ پەی بردن بە وردەکاریی سازمانگەری، لە سەدی بیستەمدا باشتر ڕسکا. دەوڵەتی هاوچەرخ بۆ چەرخاندنی پرۆسەیەکی بڕیاردانی دروست و خێرا پێویستی بە فەرمانگەی ئاڵۆز بوو.


ڕێباز و ڕوانگەی جیاواز دەستکاری

تیۆرییەکانی سازمانناسی دیدی خۆیان دەربارەی سازمان و ڕێبەرایەتی لە چەند ڕوانگەیەکی جیاوازدا کۆ کردۆتەوە. لێرەدا کورتەباسێکی ڕێبازە هەرە ناودارەکان بەم جۆرە دێنە بەرباس:


- ڕێبازی کارگێڕی

زۆر جار بە «ڕێبازی کلاسیک» ناوی دێت، ماوەی نێوان سەرەتای سەدەی بیستەم هەتا دەمەو کۆتای دووەم جەنگی جیهانی دەگرێتەوە. لەم ڕێبزەدا سێ ڕوانگەی جیاوا هەن:

1. «تایلەریزم» / «ڕوانگەی كاڕگێڕیی زانستانە» Taylorism / Scientific Management - داهێنەر ئەندازیاری ئەمەریکایی Frederick Winslow Taylor

2. بیرۆکراسی / کارگێڕیی بیرۆکراتانە Bureaucratic Management - داهێنەر: جڤاتناسی ئەڵمانی Max Weber

3. ڕوانگەی فایۆلیزم Fayolism - پێشی دەگوترێ «ڕوانگەی کارگێڕیی فەرمانبەرانە» Administrative Management - داهێنەر: ئەندازیاری فڕانسی Henri Fayol


- ڕێبازی جڤاکی Human Relations لە پاش دووەم جەنگی جیهانییەوە بە ڕەوتی جیاواز گەشە دەکات، دوو ڕوانگەی جیاوازی هەیە:

1. ڕوانگەی «پەیوەندیی جڤاکی» -ی گرووپی تۆژکارانی Hawthorne بە ڕێبەرایەتیی دەروونناسی ئەمەریکایی Elton Mayo

2. ڕوانگەی «سیستەمی جڤاکی - تەکنیکی» (Sociotechnical systems (STS - داهێنەر: Tavistock Institute of Human Relations


- ڕوانگەی «هاوسەنگیی سازمان» - Chester Irving Barnard

- ڕێبازی بڕیاردان Decision-Making - ئەمیان ڕوانگەی:‌ Herbert Simon, James March & Richard Cyert دەگرێتەوە

- ڕێبازی پێویستیی مرۆڤ و هونەری هاندان - لە بواری سازمانگەریدا تۆژینەوی دەروونناسانەی ورد دەربارەی پێداویستی، هۆکاری هاندان و تاودان هەیە، لێرەدا ئەم پێنج ڕوانگەیە دێتە پێش:

1. «تیۆریی کایەی دەروونناسانە» - ی Lewin

2. «پەیژەی پێویستی»‌‌ - ی ماسلۆ Maslow

3. تیۆریی X & Y - ی McGregor

4. «تیۆریی پێویستی» - ی McClelland

5. «تیۆریی هاندەر و بێزاری» - ی Herzberg


- ڕێبازی بەستێنکرد Contingency theory

- ڕوانگەی فەرهەنگی سازمان Organizational Culture

- سازمانی فێرکار Learning Organization

پەراوێز دەستکاری

  1. ^ Nationalencyklopedin


سەرچاوە دەستکاری

Nationalencyklopedin

«سازمانگەری»

Bruzelius, Lars H. & Skärvad, Per-Hugo. Integrerad organisationslära. Studentlitteratur 2011.

Eriksson-Zetterquist, Ulla & Kalling, Thomas & Styhre, Alexander. Organisation och organisering. Liber 2006.

Jacobsen, Dag Ingvar & Thorsvik, Jan. Hur moderna organisationer fungerar. Studentlitteratur, 2002.

Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö - Förklaringar till 150 begrepp och modeller. SIS Förlag 2007.

Andersson, Curt. Organisationsteori. Studentlitteratur, 1994.

Weber, Max. Vetenskap och politik. Översättning: Aino och Sten Andersson. Korpen 1977.

Strömberg, Håkan & Lundell, Bengt. Sveriges författning. Upplaga: 21. Studentlitteratur 2011.

Lundgren, Edvard. Byråkratins tidsålder - Byråkratisering och fredsprocesser i den westfaliska världsordningen. Luleå tekniska universitet.2006.

بەستەری دیکە دەستکاری

- چەرخی PDCA

- شرۆڤەکاریی SWOT

- جۆشی گرووپ