سابیر حاجی فەتحوڵڵا

سابیر حاجی فەتحوڵڵا :( ١٩١٦ - ١٩٨٦) سابیر کوڕی حاجی فەتحوڵڵای دەلۆیە و بە (سەڵتەزەرد) ناوبانگی دەرکردووە.

سابیر حاجی فەتحوڵڵا

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

سابیر کوڕی حاجی فەتحوڵڵای دەلۆیە و بە (سەڵتەزەرد) ناوبانگی دەرکردووە، ١٩١٦ ھاتووەتە دنیاوە. لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە کە ڕووی کردووەتە کاسبی و دووکانی داناوە. لە ساڵانی چلی سەدەی ڕابوردووەوە، لەپاڵ ئەوەدا، کتێب و ڕۆژنامەی و گۆڤاری وەک (گەلاوێژ، دەنگی گێتیی تازە، ھەتاو، ژین، ھیوا)ی فرۆشتووە.[١][٢]

چالاکیی سیاسی دەستکاری

لە لاویدا پێوەندیی بە (حیزبی ھیوا) و کردووە و پاشان چووەتە ناو (پارتی دیموکراتی کورد).[١][٢]

کۆچی دوایی دەستکاری

لە دوا ساڵانی ژیانیشیی بە نەخۆشی لە (کەلار) گوزەراندووە، تا لە ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦دا کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب ئینسکلۆپیدیای کەرکووک، بەرگی چوارەم، ل٢٦١–٢٦٢ ئەم ژیاننامەیە ئامادەکراوی بەڕێز سمکۆ بەھرۆز.
  2. ^ ئ ا ب گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 7957 ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .